مووشەکێك ئاراستەی کۆمپانیای گازی کەرکووك کرا
K24 - ههولێر:
سهرچاوهیهك له پۆلیسی كهركووك رایگهیاند، لە سنووری گوندەکانی حەویجەوە، کە چەکدارانی داعش جموجوڵیان تێدا هەیە، شەوی رابردوو مووشەکێكی کاتیۆشا ئاڕاستەی کۆمپانیای گازی باکوور کرا لە باشووری کەرکووك.
سەرچاوەیەك، کە پلەی عەقیدە لە پۆلیسی کەرکووك بۆ کوردستان24 گوتی: مووشەکە لە گوندەکانی سنووری حەویجەوە ئاراستە کراوه، بەمەبەستی ئەوەی کە كۆگاكانی گازی کۆمپانیاکە بتەقێنهوه، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە و مووشەکهكه لە دەرەوەی کۆمپانیاکە کەوتووهتەوە و نەتەقیوەتەوە.
د.ی