فڕۆکەیەک بە 28 سەرنشینەوە دیار نەما

"پێدەچێت فڕۆکەکە کەوتبێتە ناو دەریا"
فڕۆکەی An-26
فڕۆکەی An-26

K24 - مۆسکۆ

وەزارەتی رووداوە لەناکاوەکانی روسیای فێدرال رایگەیاند: فرۆکەیەکی مەدەنی جۆری An-26 کە لە گوندی پالانا لە ناوچەی پێترۆپاڤلۆڤسک-کامچاتکاوە بەرەو فڕۆکەخانەی ئیلیزۆڤۆ فڕیوە، بە 28 سەرنشین لە کامچاتکا لە رادەراکانیان ون بوو.

بەرپرسانی هەرێمەکە دەڵێن: پێدەچێت فڕۆکەکە کەوتبێتە ناو دەریا،  ئەو فڕۆکەیە 6 ئەندامی تیمی فڕۆکەکە و 22 سەرنشینی تێدا بووە کە دوانیان منداڵن.

 فڕۆکەکە گەشتێکی سەرنشین بوو، لەنێو سەرنشینەکاندا بەڕێوەبەری ناوچەی پالانای تێدایە، رزگارکەران راپۆرتیان داوە کە ئاسمانی پالانا ئاسایی بووە هەورێکی نزمی بەدی کراوە.