بانگەوازێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشه‌مه‌رگه له بانگه‌وازێكدا رایگه‌یاند، له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو زیادكردنێكی ئاشكرا بۆ 423 مادده‌ی جۆراوجۆری كاره‌بایی و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی ئه‌نجام ده‌دات.
له بانگه‌وازه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، رۆژی 10ی ئاب/ ئۆگه‌ستسی 2021 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره‌ی گشتی سه‌ربازی زیادكردنی ئاشكرا بۆ كه‌لوپه‌له‌كان ده‌كرێت.
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه:
بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (7172) لە 3/5/2020 ، وە پاڵپشت بەنووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری ژمارە (4991) لە 16/8/2020 بڕیار درا رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 10/8/2021 لە بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ 423 ماددەی جۆراوجۆری کارەبایی و کەرستەی بیناسازی بکرێت.
تێبینی/ کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم بانگەزارە لە (رۆژنامەی فەرمی) دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی بۆی دەردەچێت.