ورده‌كاری ئه‌و درزه‌ی له سۆران درووستبووه.. مه‌ترسییه‌كانی چین؟
K24 – سۆران:
درزێكی گه‌وره و مه‌ترسیدار له كه‌مه‌ربه‌ندی سۆران درووست بووه و زه‌ویناسێك هۆكار و مه‌ترسی درزبردنی ناوچه‌كه ئاشكرا ده‌كات و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی ده‌خاته‌ڕوو.
زه‌ویناسێك وێڕای خستنه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كان پێشبینی ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌ستوبردن نه‌كرێت له چاره‌سه‌ركردنی مه‌ترسییه‌كه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ره‌سهێنانی گه‌وره رووده‌دات.
شوێنه‌كه به‌شێكی رێگای هامڵتۆنه رێگای سه‌ره‌كی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به هه‌ولێری پایته‌خت ده‌به‌ستێته‌وه، خه‌ڵكی ئه‌م رێگایه به‌كارده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی قه‌ره‌باڵخی ناوشاری سۆران نه‌بن.
ئه‌ركان عوسمان مامۆستای جیۆلۆجی نه‌وت ده‌ڵێت: "به‌هۆی جوڵه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگرانه‌ی به‌و رێگایه تێپه‌ڕ ده‌بن، مه‌ترسیه‌كه‌ی دوو ئه‌وه‌نده كردووه، به كه‌وتنه خواره‌وه و خزانی ئه‌م به‌شه‌ی گرده درزتێكه‌وتووه‌كه، كاره‌ساتی گه‌وره له ناوچه‌كه ده‌خوڵقێنێت".
له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و درزه و نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی، ئه‌و جیۆجۆلیسته ده‌ڵێت: "ئێمه ده‌توانین چاره‌سه‌ری ئه‌م بارودۆخه بكه‌ین به پارچه پارچه‌كردنی ئه‌م شاخه و بیانهێنینه خواره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره نه‌كه‌ین له داهاتوویه‌كی نزیكدا تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره ده‌بێت".
له‌ده‌ستپێكی درزبردنی به‌رزاییه‌كه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران به‌دانانی تابڵۆی ئاگاداركردنه‌وه، شۆفێرانی له‌مه‌ترسیه‌كه ئاگاداركردۆته‌وه.
موحسین ته‌حسین، گوته‌بێژی هاتووچۆی سۆران به كوردستان24 راگه‌یاند، دوو هێما دانراوه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی شۆفێران، هێمای یه‌كه‌م هۆڕن لێدان قه‌ده‌غه‌یه، هی دووه‌میش هێمای هه‌ره‌سهێنانی شاخ.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، شۆفێری بارهه‌ڵگران كه به رێگه‌كه‌دا هاتووچۆی خاڵی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ده‌كه‌ن، داوایان لێده‌كرێت له‌م ناوچه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك هۆڕن لێنه‌ده‌ن، چونكه ده‌بێته هۆی مه‌ترسی و داڕمانی شاخه‌كه.
به‌گوێره‌ی رووپێوی پشكنینی زه‌ویناسان، درێژی درزه‌كه یه‌ك كیلۆمه‌تر ده‌بێت، پانیه‌كه‌شی له‌هه‌ندێك شوێن دوو تا‌كو دوو مه‌تر و نیو ده‌بێت، پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌گه‌ر به‌خێرایی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، هه‌ره‌سهێنانێكی گه‌وره رووده‌دات و ده‌بێته هۆی داخرانی رێگاكه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و خه‌رجیه‌كی زۆریشی پێویست ده‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ی.
ش. أ