قۆناغێكی نوێ، كوردستان ده‌بێت خۆی بۆ ئه‌و مه‌ترسییه ئاماده بكات
كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان قۆناغێكی نوێی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هێناوه‌ته ئاراوه، له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌كه‌ی له ئه‌فغانستان، رێكخراوی قاعیده ده‌ستی به جوڵه‌كردووه و پێشڕه‌وی زۆری كردووه به ئاراسته‌ی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، هه‌واڵه‌كان له‌و باره‌وه دڵخۆشكه‌رنین، به‌تایبه‌ت دوای خۆڕێكخستنه‌وه‌ی قاعیده و پاشه‌كشه‌ی سوپای ئه‌فغانستان، له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا مه‌ترسی ئه‌وه‌هه‌یه، كه قاعیده ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی بكه‌وێته‌وه ده‌ست، ئه‌و كاته ره‌نجی ئه‌مه‌ریكا له دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌فغانستانی نوێ له گۆڕده‌نرێت.
ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه دوای چه‌ندین ساڵ له ئازادكردنی ئه‌و وڵاته هێشتا به‌بێ ئه‌مه‌ریكا ئه‌فغانستان نه‌یتوانیووه له‌سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستێت، مه‌ترسی كه‌وتنی ئه‌فغان له كاتێكدایه، كه ئه‌مه‌ریكا هه‌ره‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی له عێراقیش ده‌كات، له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌فغانستان دێت سیناریۆكه‌ی له عێراق خراپتر ده‌بێت، چونكه ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق ته‌نیا به‌ناو ماوه‌ته‌وه گرووپی میلیشیاكان و حه‌شد و گرووپه چه‌كداره‌كان ته‌واوی جومگه‌كانی عێراقیان گرتوه‌ته ده‌ست، هه‌ڵكوتانی حه‌شد بۆ سه‌ر باره‌گای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و گه‌مارۆدانی ماڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌هۆی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شده‌وه، ته‌واو ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌سێكی ته‌واو لاواز و بێ ده‌سه‌ڵاته.
زۆرینه‌یه‌ك له عێراق دروستكراوه بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن له عێراقدا بكشێته‌وه، به‌ئامانج گرتنی بنكه و باره‌گاكانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا پاشان موشه‌كبارانكردنی باره‌گاكانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكاش له هه‌ولێر ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه، كه فشار بۆ ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا ته‌نیا له‌به‌غداوه نییه، به‌ڵكو له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقه‌وه ئه‌و فشاره هه‌یه و پێشووتر فشاره‌كان سیاسی بوون، به‌ڵام قۆناغی ئێستا بۆ فشاری سه‌ربازی گۆڕاوه، پێویسته كوردستان گریمانه‌ی دۆخه‌كه به‌باشی بكات، بۆ قۆناغی داهاتووی عێراق باش خۆی ئاماده بكات، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ته‌واو گرووپه میلیشیاكان ده‌ستیان ئاوه‌ڵا ده‌كات بۆ هێرشكردن و سه‌پاندنی هه‌ژوونی خۆیان له ناوچه‌كه، دیار نییه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دۆخی عێراق به‌ره‌وكوێ هه‌نگاو ده‌نێت.
به‌هێزترین ئه‌گه‌ره‌كان باس له شه‌ڕی ناوخۆیی یان په‌راوێزخستنی سوننه و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ناوچه سونییه‌كان له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه هه‌یه، جیا له‌وه‌ش گریمانه‌ی فشارخستنه سه‌ر كوردستان له رێگا جیاوازه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌مانه ده‌بێت به وردی دیراسه بكرێن، ده‌بێت كوردستان بۆ قۆناغی داهاتوو باش خۆی ئاماده بكات.
به‌شێك له‌و مه‌ترسیانه‌ی هه‌یه، دووباره قاعیده له عێراق و ئه‌فغانستان له غیابی ئه‌مه‌ریكا خۆیان به‌هێز بكه‌نه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو كار بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه بكه‌ن، گرفت له‌وه‌دایه سنووری كوردستان راسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ میلیشیا و گرووپه چه‌كداره‌كان وه‌ك جاران نییه، كه سوننه دیواری نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق بێت، ئه‌م جاره هه‌ر مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر عێراق هه‌بێت؛ راسته‌وخۆ مه‌ترسییه له‌سه‌ر كوردستان، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش بێهیوا بووه له‌وه‌ی عێراق و ئه‌فغانستان بتوانن له‌سه‌ر پێی خۆیان راوه‌ستن، حكومه‌تی عێراق حكومه‌تێكی ته‌واو لاوازه و توانیا ئیداره‌دانی خۆی نییه، ئه‌مه نیگه‌رانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانیشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، كه پێیان وایه دانانی مسته‌فا كازمی، به‌شێك له گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كازمی نه‌ك توانای چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی نییه، به‌ڵكو نه‌یتوانی رێككه‌وتنی شه‌نگال و كه‌ركووك و رێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆیه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌م دارووخانی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق هه‌یه، له ئه‌گه‌ری رووخانی سیسته‌می سیاسی ئه‌فغانستان سیسته‌می سیاسی عێراقیش گۆڕانكاری به‌سه‌ر دێت، باڵانسی هێز له ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت، پێش ئه‌وه‌ی ئێران ته‌واوی عێراق كۆنترۆڵ بكات، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا خۆی له‌به‌رنامه‌یه‌ك ببینێته‌وه، كه جارێكی دیكه هیچ رۆڵ و پێگه‌یه‌كی نابێت له ناوچه‌كه، بۆیه كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌گه‌ر به‌دیراسه و به‌رنامه نه‌بێت ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، دوور نییه عێراق تووشی داڕووخانی ته‌واوی پڕۆسه‌ی سیاسی نه‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه پلانی واشنتن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت عێراق چییه؟ گرنگه روونكردنه‌وه بدرێت به هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا كه داهاتووی ناوچه‌كه به چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌بێت، له‌كاتێكدا تا دێت گرووپه چه‌كداره‌كان به‌هێز ده‌بن، چه‌كێكی زۆری ئه‌مه‌ریكا له‌ده‌ست ئه‌و گرووپانه‌یه كه له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیان مه‌ترسی گه‌وره دروست ده‌كات، جیا له‌وه‌ش رێكخراوی قاعیده وه‌ك ساڵانی 2004 و 2005 مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه لق و پۆی له عێراق و سووریا زیاتر بكات، ئه‌و كاته هه‌مان سیناریۆی 2014 دووباره ده‌بێته‌وه.
گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه حكومه‌تی عێراق پلانی نییه له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له وڵات چی ده‌كات. ئاسایشی خۆی چۆن ده‌پارێزێت، مادام وایه سه‌رجه‌م ئه‌مانه ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاریان بۆ بكرێت، گرنگه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك هه‌یه، فشار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بكرێت، كه په‌له بكه‌ن له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ناوچه گه‌رمه‌كان و هه‌وڵ بدرێت هێزی ناتۆ له سنووره‌كانی عێراق دابنرێت، بوونی هێزی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌ره‌نتی زیاتر ده‌دات له مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه و تێكنه‌چوونی.
بابه‌تێكی دیكه گرنگه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان رانه‌كێشرێته شه‌ڕێكی به‌وه‌كاله‌ته‌وه، كه ئێستا هه‌وڵ ده‌درێت كوردستان بخه‌نه به‌ره‌یه‌كه‌وه، گرنگه كوردستان هاوسه‌نگی خۆی بپارێزێت، خۆی یه‌كلا نه‌كاته‌وه بۆ هیچ به‌ره‌یه‌ك، مه‌ترسی جدی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ناكرێت ئه‌م مه‌ترسیانه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت، به‌رده‌وام موشه‌كبارانكردنی هه‌ولێر و نیه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردستانییه‌كان و بڕینی قوتی كوردستان و په‌راوێزخستنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و حسابنه‌كردنی بۆ كوردستان، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ن كه له‌سه‌ر داهاتووی عێراق هه‌یه.