لهسهر بانى مزگهوتێكى لهندهن ههنگ بهخێو دهكرێت
K24 – ههولێر:
ماوەی پێنج ساڵە ھاووڵاتیەكی موسڵمانی دانیشتووی لەندەن، لەسەربانی یەكێك لە مزگەوتەكانی ئەو شارە، خەریكی بەخێوكردنی ھەزاران ھەنگە و توانیویەتی لەو ماوەیەدا داھاتی باش لەرێگەی فرۆشتنی ھەنگوینەكە بۆ خۆی بەدەستبخات، وەك خۆی دەڵێت داھاتی ھەنگوینەكە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەیەكی خێرخوازییە.
ھەزاران ھەنگ لەسەربانی یەكێك لەمزگەوتەكانی رۆژھەڵاتی لەندەن چەند شانەیەكیان بنیاتناوە، خەلیل عەتا موسڵمانێكی دانیشتوی ئەو شارەیە و ئەگەرچی وەك بەڕێوبەر لەبواری تەكنەلۆجیا لە پڕۆژەیەكی نزیك ئەم مزگەوتە كار دەكات، بەڵام ئێستا خەریكی بەخێوكردنی ھەنگ و بەرھەمھێنانی ھەنگووینە.
ئهو ههنگهوانه گوتى: ئەمە وانەیەكە بۆ ھەموومان كە بیرلەوە بكەینەوە كەكارێك بچوكیش بێت پێیوستە بیكەین، پێشتر كاری لەوە گەورەتر و گرنگترم ھەبوو، لەبارەی شوێنی مێشەكان گونجاو نیە، بەڵام لە دەوروبەری ئەم مزگەوتە باخچەی زۆری لێیە و مێشیش دەتوانێیت بۆ ماوەی زیاتر لە 4 كیلۆ مەتر بفڕێت، ھەنگەكان لەناو جەرگەی شارن و زیانیشیان نیە، بۆیە بیرمان لەوە كردووهتەوە كە چۆن بتوانین پەرەیان پێبدەین.
ماوەی چەند ساڵێكە خەلیل بە بەخێوكردنی ئەم ھەنگانەوە خەریكە و كاتێكی زۆریشی بۆ تەرخانكردووە، وەك خۆی دەڵێت چەندین جار پۆلیس و خەڵكی ئەم ناوچەیە داوایان كردوە شوێنی ئەم ھەنگانە بگوازمەوە دەرەوەی شار، بەڵام لەكۆتایی رازی بوون كەبەردەوام بم، چونكە ھەبوونی مێش لەبەریتانیا بەرێژەیەكی بەرچاو رووی لە كەبوونەوە كردووە، بەگوێرەی توێژینەوەیەكی زانكۆی كامبریج، ھەنگوین و بەرھەمە خۆراكیەكانی ساڵانە لە نێوان 600 تا 700 ملیۆن دۆلار داھاتیان ھەیە.
ئێستا ھەنگەكان بەرھەمێكی زۆریان ھەیە و بەڕادەیەك لەناو شوشەی تایبەتی خۆی و بەناوێكی تایبەتی لەبازاڕەكان بڵاوبووهتەوە و وەك خۆشیان دەڵێن داھاتی ھەنگوینەكە تەرخان دەكرێت بۆ نۆژەنكردنەوەی بەشێك لەمزگەوتەكە.