له‌مه‌ودوا خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ده‌توانن له پڕۆژه‌كان كار بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری پڕۆژه‌یاسای خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان كرا، كه له ره‌شنووسه‌كه‌یدا ماف و ئیمتیازاتێكی زیاتر به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان دراوه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی گوتی: پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماف و ئیمتیازاته‌كانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كردبوو، خودی په‌رله‌مانتارانیش پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌بوو و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه به ئاراسته‌یه‌كی باش هه‌نگاوی نا.
هه‌وره‌ها گوتی: ده‌ستخۆشی له په‌رله‌مان و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین بۆ گرنگیدان به‌و بابه‌ته‌وه ئاشكرایكرد، به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه، خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ده‌بنه خاوه‌ن ماف و ئیمتیازاتی زیاتر، له‌وانه‌ش: كاركردن له پڕۆژه‌كان و كه‌رته جۆراوجۆره‌كان وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی.
هیواشی خواست، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و پڕۆژه یاسایه له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بچێته بواری جێبه‌جێكردن.
H.B