5 هۆكار بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هانده‌ران زۆر له رۆناڵدۆ توڕه بن
به گوێره‌ی میدیاكان، دوای كرانه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له یۆرۆی 2020، هانده‌ران به‌هۆی پێنج هۆكار زۆر له كریستیانۆ رۆناڵدۆ توڕه‌بوون.
1ـ به‌هۆی كرانه ده‌ره‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به‌لجیكا
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له قۆناخی 16ـی یۆرۆی 2020 به‌رامبه‌ر به‌لجیكا دۆڕا و مالئاوایی كرد، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ساتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له یاریگه شاره‌ی كاپتنه‌كه‌ی له قۆڵی كرده‌وه و شه‌قێكی تێهه‌ڵدا، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن هانده‌ران والێكدرایه‌وه كه كریستیانۆ سووكایه‌تی به وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
2ـ یاریی یوڤێنتۆس و جێنوا له مانگی نیسانی 2021:
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یاریی یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر جێنوا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یوڤی 3 ـ 1 یارییه‌كه‌ی برده‌وه، به‌ڵام كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی شكستی هێنا له تۆماركردنی گۆڵ له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له یاریگه درێسه‌كه‌ی فڕێ‌دا، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی هانده‌رانی یوڤی لێكه‌وته‌وه.
3ـ یارییه دۆستانه‌كه‌ی یوڤێنتۆس له كۆریای باشوور له هاوینی 2019:
یوڤێنتۆس یارییه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته كرد كه چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی ئه‌و خوله به‌شدارییان تێدا كرد، له‌و یارییه‌دا كریستیانۆ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بوو، هانده‌ران هاواریان ده‌كرد دۆن بێته نێو یاریگه و به‌شداریی بكات، به‌ڵام كریستیانۆ له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی خۆی نه‌جوڵا، بۆیه هانده‌ران به ناوهێنانی مێسی تا كۆتایی یارییه‌كه تۆڵه‌یان له كریستیانۆ كرده‌وه و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان كرد كه زیاتر له‌به‌رخاتری ئه‌و یاریزانه هاتبوونه نێو یاریگه.
4ـ یاریی نێوان ریال مه‌درید و لیڤانتی له 2015:
له‌و یارییه‌دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ چه‌ندان هه‌ڵه‌ی كرد و چه‌ندان ده‌رفه‌تی ئاسانی گۆڵكردنی له‌ده‌ستدا، هانده‌رانیش له نێو یاریگه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، به‌ڵام دواتر كاتێك كریستیانۆ گۆڵی كرد، ده‌ستی بۆ گوێیه‌كانی برد و ئاماژه‌ی بۆ كردن كه خۆیان بێده‌نگ بكه‌ن، دواتر له دیمانه‌یه‌كیشدا له باره‌ی ئه‌و هانده‌رانه‌ی فیكه‌یان بۆ لێدا كریستیانۆ گوتی: ئه‌وه په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده‌یان هه‌یه.
5ـ یاریی پاڵاوتنی نێوان پورتوگال و سڕبیا:
ئه‌و یارییه كه چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌رێوه‌چوو، تێیدا یارییه‌كه به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، كریستیانۆ له‌و یارییه‌دا هیچ گۆڵێكی نه‌كرد، له خوله‌كه‌كانی كۆتایی كریستیانۆ كارتێكی زه‌ردی وه‌رگرت، دواتر كاتێك كریستیانۆ یاریگه‌ی جێهێشت، شاره‌ی كاپتنی فڕێ‌دا، ئه‌مه‌ش دیسان له لایه‌ن هانده‌ران و میدیاكانه‌وه ره‌خنه‌یه‌كی توند له ره‌فتاره‌كانی كریستیانۆ گیرا و پێیانوابوو ئه‌و یاریزانه سووكایه‌تی به درێسی وڵاته‌كه‌ی و تیپی به‌رامبه‌ری ده‌كات.