هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و غاز له باشووری ئێران ته‌قییه‌وه
K24- هه‌ولێر:
میدیا ئێرانییه‌كان رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆرییه‌كانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له باشووری ئێران، 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 4ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌گوته‌ی عه‌دنان غه‌زی، پارێزگاری شاری شووش له ناوچه‌ی خۆزستانی باشووری ئێران، رووداوه‌كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی لووله‌یه‌كی غاز بووه له وێستگه‌ی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و غاز له‌نێوان هه‌ردوو گوندی "به‌یت عه‌جه‌م" و "مه‌زعه‌ل زه‌مدی"ـی سه‌ر به پارێزگای شووش، له ئه‌نجامدا 3 كرێكاری كۆمپانیا نه‌وت و غاز مردن، كه كاری پاككردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كانیان ده‌كرد.
هه‌وره‌ها گوتی: "هه‌ر له‌و رووداوه‌دا 4 كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون، كه له ژووری ته‌نیشت شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا بوون و رووداوه‌كه‌ش به‌هۆی دزه‌كردنی غازه‌وه بوو".
دوای ئه‌و رووداوه‌ش بێژه‌ن زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران داوای له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای نه‌وت كرد، به‌دواداچوون بۆ هۆكاره‌كانی ئه‌و رووداوه بكات و گرنگی به ته‌ندروستی برینداره‌كان بدات.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B