ئێران لە رێگەی هێڵه‌کانی شەمەندەفەر لە عێراقه‌وه پەل بۆ دەریای سپی ناوەڕاست دەهاوێژێت
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانى، سه‌رۆكى ئێران، رایگه‌یاند: له‌كاره هه‌ره له پێشینه‌كانى ئێران، پێكبه‌ستنى كه‌نداوى قه‌زووینه به ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، له رێگه‌ى هێڵه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌رى عێراقه‌وه.
روحانى، له‌كاتى كردنه‌وه‌ى (60) پڕۆژه‌ى جیاواز له ئێران، راشیگه‌یاند: له كۆی (8) پڕۆژه‌ى هێڵى ئاسنین، كه له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا ته‌واو ده‌بێت، هێڵى ئاسنینى باشوورى ئێران، لە به‌نده‌رى (جابهار)ەوە، به تۆڕى گشتى ده‌به‌سترێته‌وه، تاوه‌كو لە ده‌ریاى قه‌زووینەوە، بگات بە توركمانستان.
روحانى، روونیشیكرده‌وه تا ئێستا (15) خاڵى سنووری لە ئێران‌دا هەن، هیواخوازین ژماره‌ى خاڵه سنوورییه‌كان زیاتری بكرێن، له‌پێناو په‌ره‌پێدانى كه‌رتى ئابوورى و كار كردن له ئێران‌دا.
رۆحانى ئاماژه‌شیپێدا، تۆڕى ئاسنینى (خرم شه‌هر) له باشووره‌وه به پارێزگاى به‌سره ده‌به‌ستینه‌وه، چونكه بۆ ئێران گرنگ ده‌بێت.
گوتیشى: ده‌مانه‌وێت هێڵه ئاسنینییه‌كانى ئێران له رێگه‌ى خاكى عێراقه‌وه بگه‌ینین به خاڵى سنووری سووریا، له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ده‌ریاى سپی ناوه‌ڕاست.
سەرچاوە:فرانس پرێس
ک.ب