به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوى هه‌ولێر: زیاتر له (100) بیری ئاو له‌هه‌ولێر وشكى كردووه
K24- هه‌ولێر:
قه‌یرانى كه‌م ئاوى له پارێزگاى هه‌ولێر، ئیداره‌ى ئه‌و پارێزگایه‌ى ناچاركرد، ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆنى كه‌م ئاوی رابگه‌ینن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا كێشه‌ى كه‌م ئاوى به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوى هه‌ولێر، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند: به رێژه‌ى (%45) ى شارى هه‌ولێر، ئاو له رێگه‌ى بیره‌كانه‌وه به‌كار دێنن، ئه‌و بیرانه‌ش پشت به كاره‌با ده‌به‌ستن، بۆ ئه‌مه، ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، بڕیاریداوه كاره‌باى به‌رده‌وام بۆ بیره‌كان دابین بكرێت، ئه‌و شوێنانه‌ش كه دووره ده‌ست و فیده‌ری كاره‌باى به‌رده‌وامى پێناگات، مۆلیده‌ى كاره‌بایان بۆ دابین ده‌كرێت.
به پێى زانیارییه‌كانى رێناس حه‌سه‌ن، په‌یامنێری كوردستان 24 له‌هه‌ولێر، تا ئێستا (100) بیر له سنووری پارێزگاى هه‌ولێر وشكى كردووه، (150) بیری دیكه‌ش خه‌ریكه وشك ببێت.
له‌دواى دروستكردنى ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆنى كه‌م ئاوی لە پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى، وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ خزمه‌تکردنی حكومه‌تى شاره‌كه، بۆ ماوه‌ى مانگێك، ئاوى خواردنه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان دابین ده‌كات.
مو‌سا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى، رایگه‌یاند: پڕۆژه‌كه‌مان بۆ ماوه‌ى مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ك حكومه‌ت به پێى ئه‌و به‌رنامه‌ى كه هه‌یه‌تى ، به‌شێكى زۆرى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌کات، ئه‌گه‌ر پێویست بێت بۆ چه‌ند مانگێكى دیكه‌ش، به‌رده‌وام ده‌بین له دابینكردنى ئاوى پاك بۆ هاووڵاتیان.
لە سنووری پارێزگاى هه‌ولێر، به رێژه‌ى (%55)، ئاو له رێگه‌ى ئیفراز(1،2،3)، به رێژه‌ى (%45)یش له رێگه‌ى بیره‌كانه‌وه، دابین ده‌كرێت.
به پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ى، كه به‌ڕِێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى هه‌ولێر كردوویه‌تى ، ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى له پارێزگاى هه‌ولێر له (30) مه‌تر نزیك ده‌بێته‌وه، له هه‌ندێ ناوچه‌ش ئاوى ژێر زه‌وى (41) مه‌تر دابه‌زیوه، ژمارەی بیرەکانی پایتەختیش، (1190) بیرە.
ک.ب