دوای داخستنیان میلیشیاكان ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی ناو كه‌مپی ئاواره‌كانی عێراقدا ده‌گرن
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ناوخۆیی له پارێزگای دیاله‌ی رۆژهه‌ڵاتی عێراق رایانگه‌یاند، دوای ناچاركردنی ئاواره‌كان بۆ جێهێشتنی كه‌مپه‌كان، چه‌كدارانی سه‌ر به گرووپه میلیشیاكان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی ناو ئه‌و كه‌مپانه‌دا گرتووه، هاوكات لایه‌نه حكومییه‌كانیش ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی كه‌مپێكی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نباردا گرتووه، كه له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به دیزاینێكی مۆدێرن و ته‌واوی پێداویستییه‌كانه‌وه به ژێرخانێكی جیاوازه‌وه ئاماده كرابوو و ته‌نانه‌ت مۆلیده‌ی كاره‌باشیان بۆ دابین كرابوو. هه‌روه‌ك له شارۆچكه‌ی زومماری سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌واش به‌رپرسانی ئیداری ئه‌و پارێزگایه و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی كه‌مپی ئاواره‌كاندا گرتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌مدواییانه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌خنه‌ی توندیان له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق گرت، به‌وه‌ی كه ئاواره‌كان ناچار ده‌كن و به‌زۆر له كه‌مپه‌كان ده‌رده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شوێنێكی جێگره‌وه‌یان بۆ دابین بكه‌ن و هیچ گرێنتییه‌كی ئه‌منیش له ناوچه‌كانیان هه‌بێت، كه بۆی بگه‌ڕێنه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی خانوو و ماڵه‌كانیان له شه‌ڕدا رووخاون و بێ په‌ناگه ماونه‌ته‌وه، یانیش زێدی هه‌ندێك له‌و ئاوارانه ئێستا له‌ده‌ست گرووپه میلیشیاكاندان و رێگه‌یان پێ ناده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، له‌وانه‌ش جورف ئه‌لسه‌خر، یه‌سریب، عۆجه و عوه‌یسات.
رۆژنامه‌ی "عه‌ره‌بی جه‌دید" له راپۆرتێكدا له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی دیوانی پارێزگای دیاله‌ی گواستییه‌وه، "گرووپێكی چه‌كداری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌دان خانوو، خێمه، مۆلیده‌ی كاره‌با، كه‌لوپه‌ل و دامه‌زراوه‌ی دیكه‌دا گرتووه، وه‌ك وه‌رشه‌ی كاركردن، ناوه‌ندی فێركردنی منداڵان، پێداویستی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی دیكه، كه له‌ساڵی 2019 رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ كه‌مپی ئه‌لوه‌ند دابینی كردبوون". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "رێكاره یاساییه‌كان ره‌وایه‌تی به‌وه ده‌دات، كه ده‌بێت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومییه‌وه كۆنترۆڵ بكرێن و پارێزگاری‌یان لێ بكرێت، به‌ڵام لیوای 110ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی ناو كه‌مپه‌كه‌دا گرتووه".
ئه‌و به‌رپرسه ناوخۆییه، كه له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، ئاشكرایكرد، "دانیشتوانی ئه‌و كه‌مپه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و فشاری توند كرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار بن كه‌مپه‌كه جێ بهێڵن و پشكنینیان بۆ ده‌كرا و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كران، كه تیرۆرستن، به‌ڵام له‌كۆتاییدا ده‌ركه‌وت كه ئامانجیان له فشارخستنه‌سه‌ر ئاواره‌كان، بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌لوپه‌له‌كانی ناو كه‌مپه‌كه بوو".
كه‌مپی ئه‌لوه‌ند ده‌كه‌وێته سنووری شاری خانه‌قینی سه‌ر به پارێزگای دیاله له نزیك سنووری ئێران و زیاتر له 600 خێزانی ئاواره‌ی عێراقی له‌و كه‌مپه‌دا نیشته‌جێ كرابوون، زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵ بوون و له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانی ناو ئه‌و كه‌مپه، كۆمسیۆنی په‌نابه‌ران 6 مۆلیده‌ی كاره‌بای بۆ دابین كردبوون، وێڕای دابینكردنی خانووی ئاماده‌كراو و خێمه و دروستكردنی سه‌نته‌ری پزیشكی و ناوه‌نده‌كانی فێركردنی منداڵان و كاركردنی ئافره‌تان.
پێشتریش رێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی "هیومه‌ن رایتس وۆچ" رایگه‌یاندبوو، پلانی عێراق بۆ داخستنی كه‌مپه‌كان هه‌زاران ئاواره‌ی له گه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان بێبه‌ش كردووه و جه‌ختی كرده‌وه، حكومه‌تی عێراق له‌ماوه‌ی 7 مانگدا 16 كه‌مپی داخستووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه 34 هه‌زار ئاواره بێ خزمه‌تگوزاری ماونه‌ته‌وه.
لای خۆشیه‌وه ئیبراهیم مه‌حمود، چالاكوانی مافپه‌روه‌ر له پارێزگای دیاله به عه‌ره‌بی جه‌دیدی راگه‌یاندووه، زیاتر له 400 خێزانی ئاواره‌ی كه‌مپی ئه‌لوه‌ند له‌كۆی 603 خێزان، نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان له ناوچه‌ی میقدادیه و تا ئیستاش به‌هۆی رووخانی خانووه‌كانیان و ململانێ و كێشه‌ی عه‌شائیری سه‌رگه‌ردان ماونه‌ته‌وه.
ئه‌و چالاكوانه گوتیشی: "وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به‌ڵێنی به ئاواره‌كان دابوو، له ئه‌گه‌ری ناچاركردنیان بۆ چۆڵكردنی كه‌مپه‌كان كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام تا ئیستاش له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه ئاواره ده‌بن و زۆربه‌یان ناچار بوون روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. له كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو ئه‌و كه‌مپه و كه‌مپێكی دیكه‌ش له هه‌مان ناوچه چۆڵكراون و ئێستاش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی كه‌لوپه‌لی ناو ئه‌و دوو كه‌مپه‌دا گیراوه".
رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی شاری خانه‌قین گواستییه‌وه، یه‌كێك له‌و مۆلیدانه‌ی له كه‌مپه‌كه‌دا بوون، ئێستا له‌به‌رده‌م ماڵی یه‌كێك له به‌رپرسه ناوخۆییه‌كانه، یه‌كێكی دیكه‌ش له بینایه‌ی قایمقامیه‌تی قه‌زای خانه‌قینه و مۆلیده‌كانی دیكه‌ش له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به‌ناوی تاڵب مووسه‌وی، كه پۆستی فه‌رمانده‌ی لیوای 110ی حه‌شدی شه‌عبیی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
هاوكات ئه‌حمه‌د حه‌قی، ئه‌ندامی ره‌وتی مه‌ده‌نی عێراقی گوتی: "ده‌كرێت رێكاره‌كانی داخستنی كه‌مپه‌كان به ده‌ركردنی ئاواره‌كان ناوببرێن، به‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له ماوه‌ی ساڵ و نیوێكی رابردوودا 22 كه‌مپی داخستووه، به‌مه‌ش هه‌زاران خێزان سه‌رگه‌ردان بوونه".
حه‌قی بۆ ئه‌و رۆژنامه‌یه دووپاتیكرده‌وه، "ده‌كرێت كه‌لوپه‌لی ناو ئه‌و كه‌مپانه هۆكاری سه‌ره‌كی بن بۆ داخستنیان، كه پێداویستییه‌كانی ناو ئه‌و كه‌مپانه به ملیۆنان دۆلار له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه دابین كراون و ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی ناو ئه‌و كه‌مپانه‌ی داخراون، له‌لایه‌ن میلیشیا و لایه‌نه باڵاده‌سته‌كانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراون".
H.B