بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنووری ئیداره‌ى گه‌رمیانى هه‌ژاند
K24- هه‌ولێر:
هه‌رێم جاف، په‌یامنێری كوردستان 24، له سنووری ئیداره‌ى گه‌رمیان، رایگه‌یاند، كاتژمێر(8:46) خوله‌كى ئه‌مشه‌و، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك، به گوڕى (3.7) پله‌ى رێخته‌ر، سنووری ئیداره‌ى گه‌رمیانى هه‌ژاند.
راشیگه‌یاند: بومه‌له‌رزه‌كه به گوڕى (3.7) پله‌ى رێخته‌ر بووه، بە قوڵایی (109) كیلۆمه‌تر له‌ناخى زه‌وی بووە .
روونیشیکردەوە: بومه‌له‌رزه‌كه به دووری (9.89) كم له قه‌زاى كه‌لاره‌وه دوور بووە، چه‌قى بومه‌له‌رزه‌كه‌ش له فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌لار، له نێوان ساڵح ئاغا و ناحیه‌ى قۆره‌توو هەستی پێکراوە.
ك.ب