گرووپه میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
فەرماندەی کەتائیب سەیدولشوهەدا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی 4 کوژراوەکەیان لە ئەمه‌ریکا دەکەن، کە له 27ی مانگی رابردوو لە هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی ئەمه‌ریکادا بۆسەر 3 بنکەی سەربازی و کۆگای چەك و درۆنەکانیان لە سەر سنوورەکانی نێوان سووریا و عێراق کوژران.
ئه‌بو ئالا‌ء وه‌لائی، كه فه‌رمانده‌ی میلیشیای كه‌تائیب سه‌یدولشوهه‌دایه جه‌خت ده‌كاته‌وه، دەمانەوێت ئۆپەراسیۆنێك ئەنجام بدەین، هەموو بڵێن تۆڵەیان لە ئەمه‌ریکییەکان کردەوە، دەکرێت ئۆپەراسیۆنێکی جۆری و بەرفراوان بێت، لە ئاسمان، زەوی، دەریا، بەدرێژایی سنووری عێراق و هەرێمی کوردستان و لەھەموو لایەکەوە ئەنجام بدرێت. ئێمە ئێستا دەتوانین شەڕی ئەمەریکا بکەین، و سوێندی تۆڵەسەندنەوەمان خواردووە.
هه‌وره‌ها گوتی: "نه‌ك ته‌نیا له عێراق، بەڵکو لە سنوورەکانی سووریا، ئوردن، ھەرێمی کوردستان، کوێت و سعوودیەش دەتوانین ئەو کارە بکەین و ھێزەکانی ئەمه‌ریکا بکەینە ئامانج. لە هەموو سەربازگەیەکی ئەمه‌ریکی نزیکین، سوێندی تۆڵەسەندنەوەمان خواردووە. ئێمە لە دەستەی هاوئاهەنگی لەنێو هەموو یەکەیەکی بەرگری هەڵدەستین بە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە".
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی فه‌رمانده‌ی میلیشیای كه‌تائیب سه‌یدولشوهه‌دا له‌كاتێكدایه، پێشتر ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زاری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامى ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه‌ی داوه‌ته‌وه و دووپاتی كردبووه‌وه، "چەند گرووپێکی میلیشیای جیاوازی سەر بە ئێران لەوانە حیزبوڵڵا و سەیدولشوهەدا ئەو کۆگای چەکانەیان بەکارهێناوە. سەرۆك زۆر بەڕوونی گوتوویەتی: ئێمە هەمووکات ئامادەین سەرباز و بەرژەوەندییەکانمان بپارێزین. ئەو میلیشیانەی سەر بە ئێران کە لە عێراق هێرش دەکەنە سەر سەرباز و بەرژەوەندییەکانمان، ئێمە هەموو کات ئامادەین وەڵامیان بدەینەوە و پێشتریش سەرۆکی ئەمه‌ریکا فەرمانی هێرشکردنی بۆسەر ئەو میلیشیایانە داوە. هێرشەکانمان پەیامێکی روون بوون بۆ میلیشیاکانی سەر بە ئێران و هیوادرام پەیامەکەمان گەیشت بێت".
هاوكات جۆن كێربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن"، بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەڕۆکی پلانی داهاتوویان بکات، دەڵنیایی دەدات، لەوەی هەموو کارێك دەکەن بۆ ئەوەی خەڵك و سەرباز و بنکە سەربازییەکان و بەرژوەندییەکانیشیان لە ناوچەکە بپارێزن".
كێربی گوتی: "ئامانج له هێرشه‌كان له‌ناوبردنی هەڕەشە و بەرگریکردن بووە لە خۆمان، بۆئەوەی جارێکی دیکە و لە داهاتوودا هێرش نەکرێتەوە سەرمان. بە دڵنیاییەوە بەرپرسیارێتیمان لەسەر شانە بۆ پاراستنی خەڵکی خۆمان و بنکە سەربازییەکانیشمان. ناچمە ناو وردەکارییەکانەوە لەبارەی جووڵە سەربازەکانمان و پلانەکانمان بۆ داهاتوو لە عێراق و سووریا. وەك دەزانن ئێمە ئەو بابەتانە لە میدیا باس ناکەین، بەڵام هەموو کارێك دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە لەوەی خەڵك و سەرباز و بنکە و بەرژوەندییەکانیشمان سەلامەت دەبن".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گوتەبێژی کۆشکی سپیش دڵنیایی داوە، لەوەی "جۆ بایدن کۆنگرێسی ئاگادارکردووەتەوە و بەگوێرەی مادەی 2ی دەستوور، سەرۆکی ئەمه‌ریکا ماف و دەسەڵاتی ئەوەی هەیە، راستەوخۆ فەرمان بە ئه‌نجامدانی کردەیەکی سەربازی سنووردار بدات، بۆ پاراستی خەڵك و بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا".
فەرماندەکەی کەتائیب سەیدولشوهەدا گوێ لە هۆشدارییەکانی ئەمه‌ریکا نییە و بە ئێران پشتئه‌ستووره و بەدیاریکراویش دەرچوونی ئیبراهیم رەئیسی بە سەرۆککۆماری ئێران و بە ئاشکرا باس لەوە دەکات، "بە دەرچوونی ئیبراهیم رەئیسی سەربە باڵێکی توندڕەوی ناو بناژۆخوازەکانی ئێران، میلیشیاکانی سەربەو وڵاتە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەهێز دەکات".
H.B