هاوسه‌ر و کوڕێکی هونەرمەندی کۆچکردوو سەفوەت جەڕاح بە کۆڕۆنا کۆچی دواییان کرد
K24- هه‌ولێر:
دوێنێ (رووناك عه‌بدولقادر)، هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند (سه‌فوه‌ت جه‌ڕاح)، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆناوه له شاری هه‌ولێر، گیانى سپارد، ئه‌مڕۆش (نه‌جده‌ت سه‌فوه‌ت جه‌ڕاح)ى كوڕی گەورەی هونەرمەندی ناوبراو، به‌هۆى هه‌مان ڤایرۆس، كۆچى دوایی كرد، كه ناوبراو فه‌رمانبه‌ر بوو له به‌شى ژمێریارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تى رۆشنبیری.
له چوارچێوه‌ى پرسه‌نامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تى رۆشنبیری، كه ئاڕاسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو (سه‌فوه‌ت جه‌ڕاح)ى كردووه، رایگه‌یاندووه، به‌داخ و كه‌سه‌رێكى زۆره‌وه، هه‌واڵى كۆچى دوایی (نه‌جده‌ت سه‌فوه‌ت جه‌ڕاح) و( رووناك عه‌بدولقادر)، كوڕ و خێزانى هونه‌رمه‌ندى ناوبراو دڵته‌نگى كردین.
ماوه‌ى (10) رۆژه، ماڵباتى هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو (سه‌فوه‌ت جه‌ڕاح) تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونه، له كۆی (3) تووشبوو، كوڕێكیان به نێوى (عه‌لى سه‌فوه‌ت جه‌ڕاح) خه‌ریكه ته‌ندروستى به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، دایكی و برایه‌كى له‌ماوه‌ى (48) كاتژمێردا، كۆچی دواییانكرد.
هونه‌رمه‌ند سه‌فوه‌ت جه‌ڕاح، له ساڵى (1937) له شاری هه‌ولێر له دایكبووه، له ساڵى (1968)، له كۆلێژى هونه‌ره جوانه‌كانى به‌غدای تەواو کردووە، له كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مى سینه‌مایی و شانۆیی، به‌شداری كردووه، گرنگترینیان فیلمى (دۆزه گه‌وره‌كه) كه نواندن و ده‌رهێنه‌رى هه‌ر خۆى بوو، دواجار له ساڵى (2010) له شارى هه‌ولێر، بە نەخۆشی كۆچى دوایی كرد.
ک.ب