بووكه كورده‌كه‌ی خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا به هۆی توندوتیژی ره‌گه‌زییه‌وه جیابووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هانا جاف، بووكی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی به‌ریتانیا به هۆی توندوتیژی و جیاكاری ره‌گه‌زییه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی هاری كۆرزۆن جیابووه‌وه.
هانا جاف، كه دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازی جافه و نه‌وه‌ی داوود به‌گی جاف، سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی جاف، له روونكردنه‌وه‌یه‌كه‌دا كه بۆ كوردستان24ی ناردووه، ورده‌كاری و هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو.
هانا جاف له مانگی شوباتی 2020 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاری رۆپه‌ر كرۆزن (35 ساڵ) له خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا كرد، به‌ڵام وه‌ك له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كردووه، به‌هۆی جیاكاری ره‌گه‌زی و سه‌یركردنی به‌چاوێكی جیاوازتر، وایكردووه بڕیاره‌كه بدات.
به گوێره‌ی میدیاكانیش هانا جاف هه‌مان بارودۆخی مێگان ماركلی به‌سه‌ردا هاتووه و هاوشێوه‌ی یه‌كترن.
وه‌ك له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، دوای 18 مانگ له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان، هانا بڕیاری دا جیا ببێته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه له خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیادا مامه‌ڵه‌ی توندوتیژ و خراپی له‌گه‌ڵ كراوه و به چاوی جیاكاری ره‌گه‌زی سه‌یری كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد بووه. به‌رده‌وام به‌رگری له وڵاته‌كه‌ی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه و به‌رپه‌رچی توندوتیژییه‌كانی داوه‌ته‌وه.
له خێزانه‌كه‌دا هه‌میشه به چاوی كه‌م سه‌یری نه‌ته‌وه‌ی كورد كراوه و پێیان وتووه، كه نه‌ته‌وه‌كه‌ی له ئاستێكی نزمدایه.
هانا جاف، ئاشكرایكردووه، كه ئینگلیزه‌كان زۆر ره‌گه‌زپه‌رست بوونه به‌رامبه‌ری و له دواییه‌كانی ژیانی له‌ناو ئه‌و خێزانه‌دا رووبه‌ڕووی زۆر توندوتیژی ره‌گه‌زپه‌رستیانه بووه‌ته‌وه. بۆیه بڕیاری داوه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابێته‌وه و كۆتایی به‌و توندوتیژییه ده‌روونییه بهێنرێت كه دژی كراوه.