ئێران ھەڕەشەی زیاتر دەكات

"ئێران وەكو كارتێكی گوشار بۆ گفتوگۆكانی ڤیەننا"
ئاڵای ئێران
ئاڵای ئێران

K24 - هەولێر

ئێران وەكو كارتی گوشار بۆ گفتوگۆكانی ڤیەننا، هەڕەشەی ئەوە دەکات کە یۆرانیۆمی ئاسن بە رێژەی 20% بپیتێنێت و لە ریاكتۆرە ئەتۆمییەكاندا بەكاری بھێنێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، ئێران دەیەوێ بە رێژەی 20% یۆرانیۆمی ئاسن بپیتێنێت، كە دەتوانرێ لە ریاكتۆری ئەتۆمدا بەكار بھێندرێت.

سەرچاوەكە باس لەوە دەكات "ئێران وەكو كارتێكی گوشار بۆ گفتوگۆكانی ڤیەننا دەیەوێ ئەو كارە بكات، بەڵام چاوەڕێ دەكرێت كە تووڕەبوونی وڵاتانی بەشدار لە رێكەوتنی ئەتۆمی لێبكەوێتەوە، چونكە پیتاندنی ئەو رێژەیە لە یۆرانیۆمی ئاسن دەتوانێ لە دروستكردنی چەكی ئەتۆم كەڵكی لێوەربگیرێت".

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندووە، هەوڵی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی کانزای یۆپرۆانیۆن هەنگاوێکە بۆ دواوە، ئەو هەوڵەش هیچ دەستکەوتێکی لە گفتوگۆکانی ڤیەننا بۆ ئێران نابێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، تاوەکو ئێستا دەرگای رێگاچارەی دیپلۆماسی بۆ ئێران کراوەیە.