هەوڵەکانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی وشكه‌ساڵی به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لەسەر خەڵکی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ و 14 بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە سەرانسەری کوردستان بەردەوامە، چاوەرێش دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەم ھەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیران ژماره‌یه‌ك بڕیار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی دەربچێت.
ئەندامێکی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە ھاووڵاتیان لەوە ھۆشیارتربن کە بۆ سەلامەتی خۆیان و پارێزگاریکردن لە سامانی ئاو، دەبێت ئاو بەفیڕۆ نەدەن.
بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە ھەرێمی کوردستان، حکومەتی ھەرێم چەند لیژنەیەکی لەلایەنە پەیوەندارەکان بۆ ئەو بابه‌تە و لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخەکە و دیاریکردنی زیانەکان دروستکرد، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژماره‌یه‌ك بڕیار دەربچێت.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ گوتی: "له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه، كه وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان و پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه، دوای ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌رده‌كات، تا ده‌ستی پارێزگاكان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش واڵابێت، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی، تا بتوانین هاوكاری جووتیاره‌كانمان بكه‌ین".
وشکەساڵی لە ھەندێك ناوچەی ھەرێمی کوردستان 50% و لە ھەندێك ناوچە 75% کاریگەری لەسەر بەرھەمی ناوخۆ ھەبووە، کەمئاویش زیانی زۆری بە ئاوی ژێرزەوی گەیاندووە، ئەندامێکی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، گرفتی بە فیڕۆدانی ئاو یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکان و پێویستە ھاووڵاتیان لەوە ھۆشیارتربن، کە بۆ سەلامەتی خۆیان و پارێزگاریکردن لە سامانی ئاو، دەبێت ئاو بەفیڕۆ نەدەن.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان گوتی: "پێویسته هه‌موو ماڵێك پێوه‌ری ئاوی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، ته‌وافه بۆ تانكییه‌كان ببه‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی ئاو به‌فیڕۆ نه‌چێت".
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ و 14 بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە سەرانسەری کوردستان بە پشتبەستن بە 5 ھەزار و 700 بیر و 91 پڕۆژەی ئاوی سەرزەوی رووبەڕووی کێشەی وشکەساڵی و ئاوی خواردنەوە دەبێتەوە، رۆژانەش بە بڕی زیاتر لە 2 ملیۆن مەتر سێجاش ئاو بۆ ھاووڵاتییان دابین دەکات.
د.ی