پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر ژمارەیەک پێشنیاز و پڕۆژەیاسا دەدات

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان - ئەرشیف
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان - ئەرشیف

K24 - هەولێر

سبەی پێنجشەممە 8/7/2021، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر ژمارەیەک پێشنیاز و پڕۆژەیاسا دەدات.

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سبەی کاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆ پەرلەمان کۆدەبێتەوە و  به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی پەرلەمان به‌مشێوه‌یه‌ بێت:..

* دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیازو پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە بەپێی حوکمی ماددەکانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق.

1- پێشنیازو پڕۆژەیاسای (هەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١ لەهەرێمی کوردستان-عێراق)

2- پرۆژەیاسای (بەرکارکردنی یاسای رەسمی پولی عێراق ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ لەهەرێمی کوردستان-عێراق).

3- پرۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە (٢٠) ساڵی١٩٩٨ی هەموارکراو).

بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان
بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان