پاسه‌وانه‌كه‌ی مایكل جاكسۆن باس له "ژوورێكی نهێنی بۆ منداڵان" ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پاسه‌وانی تایبه‌تیی ئه‌ستێره‌ی كۆچكردوو "مایكل جاكسۆن" باسه له راستی و درووستی "ژوورێكی نهێنی بۆ منداڵان" ده‌كات، كه گوایه پادشای پۆپی ئه‌مه‌ریكی له خانوویه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یبووه.
له‌كاته‌ی ئه‌ستێره‌ی دیاری پۆپ "مایكل جاكسۆن" مردووه، باس له كێچه‌ڵی سێكسی منداڵان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و تۆمه‌تانه‌یه، كه هه‌واداران و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به توندی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
مات فینز، باس له راستی بوونی ئه‌و ژووره له ماڵه‌كه‌ی گۆرانبێژی كۆچكردووی ئه‌مه‌ریكی "مایكل جاكسۆن" ده‌كات و ده‌ڵێت: "باس له‌وه كراوه كه "ژوورێكی نهێنی بۆ منداڵان" هه‌بووه، به‌ڵام كاتێك جاكسۆن خانووه‌كه‌ی كڕی، ئه‌و ژووره‌ی تێدابووه، له راستیشدا ئه‌و ژووره په‌ناگه‌یه‌ك بووه بۆ كاتی كاره‌سات و رووداوه‌كان".
سكۆت ماك گلین گوتی: "جاكسۆن، پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، زۆر ئاساییه په‌ناگه‌یه‌كی بۆ كاره‌ساته‌كان هه‌بووبێت، ئه‌و شوێنه هه‌موو پێداویستییه‌كی بۆ چه‌ند رۆژێك تێدابووه، بۆ ئه‌وه بووه، كه تا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بێت و مه‌ترسییه‌كه نامێنێت، له‌وێ بمێنێته‌وه".
گوتیشی: "زۆر جار هه‌ندێك خه‌ڵك له رێگه‌ی په‌ڕه‌شووته‌وه ده‌هاتنه ماڵه‌كه‌ی و دیواری مه‌ڵه‌كه‌یان ده‌به‌زاند، له‌و كاته‌شدا كارگوزارانی ماڵه‌كه‌ی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یان لێده‌دا و داوایان له جاكسۆن ده‌كرد بچێته ئه‌و ژووره و تێیدا خۆی بشارێته‌وه، بۆیه ئه‌مه ژوورێكی نهێنی نه‌بووه، به‌ڵام هه‌ندێك خه‌ڵك شتی ناڕاست ده‌ڵێن، زۆر ناماقووڵه به‌و شێوه‌یه كه‌سایه‌تی ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌كه‌دار بكرێت".
گلین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌وادارانی مایكل جاكسۆن به‌م نزییكانه هه‌ندێك میوزیكی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه گوێبیست ده‌بن، كه پێشتر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
پێشتر ئه‌ستێره‌ی پۆپی ئه‌مه‌ریكی رووبه‌ڕووی زنجیره‌یه‌ك تۆمه‌تی گێچه‌ڵكاریی منداڵان بووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه، فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌ییه له ساڵی 2019، به ناوی "Leaving Neverland: Michael Jackson and Me"، ئه‌مه‌ش هه‌واداران و بنه‌ماڵه‌كه‌ی تووڕه كرد و به توندی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تكرانه‌وه.
مایكل جاكسۆن كه له ژیاندا بوو، تۆمه‌تی گێچه‌ڵكاریی منداڵانی ئاراسته كرا، بۆ ئه‌مه‌ش له ساڵی 2005 له‌سه‌ر ئه‌مه دادگایی كرا، به‌ڵام بێتاوانی خۆی سه‌لماند.
دوو منداڵ، "واد رۆبسۆن" و "جه‌یمس سافیتشوك"، كه هاوڕێی جاكسۆن بوون، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد، كه له‌لایه‌ن "مایكل جاكسۆن"ـه‌وه تووشی گێچه‌ڵكاری سێكسی بوونه‌ته‌وه.
پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كه‌ی جاكسۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كاته‌كه روون بوو، ئه‌وه‌ی له فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر به مایكل كراوه، بۆ ئه‌وه بوو تا ملیۆنان دۆلار زیانی پێبگات، پێیانوابوو ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكه‌ن، كه‌ناڵه‌كه به‌ناوبانگ ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زۆر هه‌وڵیان دا شكاتی لێبكه‌ن، شكستیان هێنا، به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیان له‌سه‌ر درووست كرد، ئێستا مایكل جاكسۆن لێره نییه تا به‌رگری له‌خۆی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیگه‌رانم".
مایكل جۆزێف جاكسۆن (29ی ئابی 1958) له دایكبووه، گۆرانیبێژ، ئه‌كته‌ر، ئاوازدانه‌ر، سه‌ماكه‌ر، به‌رهه‌مهێنه‌ری گۆرانی، ده‌رهێنه‌ری فیلم، به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم و نووسه‌ری سیناریۆ-ی ئه‌مه‌ریكی بووه، به پادشای پۆپ ناسرا بوو، له 25ی حوزه‌یرانی 2009 مرد، ئاماژه كراوه، كه به‌ر له مردنی بووته موسڵمان.
د.ی