حه‌وت وڵاته مه‌زنه پیشه‌سازییه‌كه هاوكاریی دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
هه‌ولێر - K24
سه‌ركرده‌ی حه‌وت وڵاته مه‌زنه پیشه‌سازییه‌كه ته‌ئكید له‌سه‌ر هاوكاریكردنی دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه
له‌به‌یاننامه‌ی كۆتایی لوتكه‌ی جی7 كه له ژاپۆن به‌ڕێوه‌چوو،باس له دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كراوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕێاریانداوه بڕی زیاتر له 3.6 ملیار دۆلار هاوكاری بده‌ن به‌عێراق و و به‌شی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و بڕه پاره‌یه‌دایه و پێویسته بگاته ده‌ست هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه له لوتكه‌ی جی7 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ناوی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنرێت و جه‌خت له‌وه ده‌كرێته‌وه پێویسته هاوكاری بكرێت و هاوكارییه‌كان بگه‌نه هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ره‌ڕای بڕیاردان بۆ هاوكاریكردنی عێراق،گروپی جی7 پاڵپشتی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی ئابووری و سیاسی له عێراق خستووه‌ته‌ڕوو و داوا له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن به‌رده‌وام بن له‌هاوكاریكردنی عێراق.
له لوتكه‌ی وڵاتانی جی7 دا هه‌ریه‌كه له باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا،ئه‌نگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا،فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا،ماتیۆ رێنزی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا،جه‌ستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا،ده‌یڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا،شینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن به‌شداربوون.
له‌ڕێكه‌وتی 7/3/2016 نوێنه‌رانی حه‌وت وڵاته گه‌وره پیشه‌سازییه‌كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرسی چاكسازیی ئابووری و هاوكاریكردنی وڵاتانی جی 7 گفتوگۆ كرا.