گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر شه‌رمه‌زار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه خاكی عێراق بكرێته گۆڕه‌پانی كاردانه‌وه، پێویسته رێز له گفتوگۆی ستراتیژی بگیرێت.
یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق گوتی: "جارێكی دیكه دوژمنانی عێراق سه‌قامگیری وڵات و سه‌روه‌رییه‌كه‌یان كرده ئامانج، كه له كرده‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا هێرش كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د-ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له‌كاتێكدا ئه‌مه پێشێلكارییه‌كی زه‌قه بۆ یاسا و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت و پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی".
گوتیشی: "حكومه‌تی عێراق له كاتێكدا به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت ئه‌و هێرشه شه‌رمه‌زار بكات، له هه‌مانكاتدا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، راوه‌دوونانی پێشێلكارانی یاسا ئه‌ركی ئێمه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ره‌تی كه‌ینه‌وه، كه وڵاته‌كه‌مان سه‌قامگیر بێت بۆ هه‌ڵبژاردنیێكی پاك و بێگه‌رد".
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بژارده‌ی ئاشتی و شه‌ڕ، ماف و به‌رپرسیاریه‌تیی وڵاته به‌رامبه‌ر خوا و گه‌ل و مێژوو، نه‌وه‌ك بۆچوونی چه‌ند گرووپێك، یان چه‌ند كه‌سێك، یان چه‌ند ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه، خاكه‌كه‌ی بۆ كاردانه‌وه به‌كاربێت، بۆیه پێویست به دانبه‌خۆداگرتن ده‌كات و ده‌بێت رێزی گفتوگۆی ستراتیژی بگیرێت.