به‌هۆى كۆمێنت نووسین شەش کەس لە دەربەندیخان دەستگیر دەکرێن
K24 - سلێمانی
به‌هۆى ره‌خنه‌گرتن و كۆمینت نووسین و پۆستكردن له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فەیسبووك، به‌ڕێوەبه‌رى ته‌ندروستى ده‌ربه‌ندیخان 40 هاووڵاتی و چالاكى مه‌ده‌نى ده‌داتە دادگا، به‌وهۆیه‌وه شەش كه‌سیان چەند رۆژێک لە بنکەی پۆلیس رادهگیرین و به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێن، هاووڵاتیانیش نیگه‌رانن و ده‌ڵێن "له‌برى ئەوەی كه‌رتى ته‌ندروستى باش بكه‌ن، سكاڵامان له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌ن".
هاووڵاتییانى شارۆچکەی دەربەندیخان دووجار نیگه‌رانن، جارێك به‌هۆى ده‌ستگیركردنى هاوشارهكانیان له‌وه‌ى كۆمینتیان له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیوە و ره‌خنه‌یان له كه‌رتى ته‌ندروستى گرتووه، جارێكیش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئازیزانیان گه‌ر پێویستیان به نهشتگهرگهرى به‌په‌له بێت، ده‌بێ ره‌وانه‌ى سلێمانى بكرێن.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان كه ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش پزیشكێكى ژنان و منداڵ بوون، له دهبرهنینخانهوه ته‌نسیب ده‌كرێت بۆ نەخۆشخانهى سه‌ید سادق، ئه‌وه‌ش واده‌كات توڕه‌ى لاى هاووڵاتییان دروست بكات و له تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فیسبوك، ده‌رده دڵیان بخه‌نه‌ڕوو. دواتر به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى شارۆچكه‌كه، سكاڵای له‌سه‌ر 40 چالاكچوان و هاووڵاتییان تۆمار کردووە، بە تۆمەتی ئەوەی ته‌شهیریان كردووه و ناویان زڕاندووه و هه‌شتیان لێ ده‌ستگیر کراون.
فه‌رمان عه‌بدولره‌حمان، چالاكى مه‌ده‌نى و یه‌كێك له ده‌ستگیركراوان بە کوردستان24ی گوت: "بەداخەوە ئەمە رێگرییە لە ئازادی رادەربڕین، کە لەسەر پۆستێکی فەیسبووک سکاڵام لەسەر تۆمار کراوە، هیوادارم ئەمە نەبێتە دیاردە، ئەگەر بەمجۆرە بەردەەوام بن، زیندانەکان پڕدەبن لە خەڵک".
پۆلیسى سلێمانى له‌سه‌ر سكاڵاكان ئاماژه بۆ ئه‌وه دەکات، كه له كۆى 40 كه‌سه سكاڵا لێكراوه‌كه 8 یان چوونه‌ته پێش دادگا و رۆژێك بۆ دوان راگیراون و دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون، ده‌ستگیركراوانیش ده‌ڵێن "ئێمه ته‌شهیرمان نه‌كردووه و ته‌نها ره‌خنه‌مان گرترووه تا كه‌رتى ته‌ندروستى چاك بكرێت".
كۆچه‌ر حه‌سەن، براى یەکێک لە دەستگیر کراوان دەڵێ: "ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ بەڕێوەبەری تەندروستی و هیچ کەسی دیکە نییە، بەڵکو دەمانەوێت کەرتی تەندروستی چاک بکرێت، ناکرێ ئەم ناوچەیە ژمارەی دانیشتووانی 60 هەزار کەس بێت و نەخۆش بۆ چارەسەر رەوانەی سلێمانی بکرێن و دکتۆری پسپۆڕ نەبێت".
كوردستان بیست و چوار چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندى به به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى ده‌ربه‌ندینخان كرد له‌سه‌ر سكاڵاكان، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى نه‌دایه‌وه.
ته‌واوى ئه‌و كه‌سانه‌ى سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه، به‌پێى ماده‌ى 2ى یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى خراپبهكارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن دادگایى ده‌كرێن، سزاى مادی لە ملیۆنێك دینار كه‌متر نییه و پێنج ملیۆن زیاتر نییه. هاووڵاتیانى دهربهندینخانیش داواى كشانه‌وه‌ى سكاڵاكان ده‌كه‌ن،و داوا ده‌كه‌ن پێداچوونه‌وه به كه‌رتى ته‌ندروستى بكرێت و گرفته‌كان چارەسه‌ر بكرێن، نه‌ك سكاڵا له‌سه‌ر هاووڵاتییان تۆماربكرێت.