باڵوێزی پێشووتری ئەمریكا : ھەرێمی كوردستان پێویستی بە ھاوكاری زیاترە

"ھاریكاری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی كورد بكرێت چارەسەرە نەك ناردنی ھێز"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/75baeee5-ff34-4aa3-9b9e-018505015023/FransisCardoUSKurd.ism/manifest

K24 – واشنتن

باڵوێزی پێشووتری ئەمریكا لە وڵاتەكانی توركیا و مسر و سەرۆكی تازەی زانكۆی ئەمریكی لە قاھیرە فرانسیس ریكاردۆن، لە پەراوێزی دیدارێكی ئەنجوومەنی ئاساییش لە واشنتن، لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (كوردستان24) لەسەر دۆخی ھەنووكەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: "ھاریكاری بۆ پێكھاتەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت كورد چارەسەرە لە رووبەرووبوونەوەی داعش، نەك ناردنی ھێز بۆ ناوچەكە". فرانسیس، جەختی لەوەشكردەوە، لەم دۆخەی تێیكەوتووە ھەرێمی كوردستان پێویستی بە ھاریكاری زیاترە.