دیمه‌شق: توركیا و ئه‌مه‌ریكا سامانی وڵاته‌كه‌مان تاڵان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی سووریا، هه‌ریه‌ك له توركیا و ئه‌مه‌ریكای به داگیركاری خاكی سووریا و تاڵانكردنی سامانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد.
سه‌رۆكی شاندی دانووستانكاری سووریا له دانووستانه‌كانی تایبه‌ت به قه‌یرانی سووریا، له شاری نورسوڵتانی پایته‌ختی كازاخستان، رایگه‌یاند، توركیا به‌رده‌وامه له پشتیوانیكردنی ئه‌و گرووپه تیرۆریستیانه‌ی له سووریا هه‌ن و ئه‌مه‌ش پێشێلكاری په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و تێگه‌یشتنه‌كانی ئه‌ستانه‌یه.
ئه‌یمه‌ن سوسان، سه‌رۆكی شاندی دانووستانكاری سووریا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، داگیركاری توركیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌شێك له خاكی وڵاته‌كه‌مان هۆكارن بۆ درێژه‌دان به قه‌یرانی سووریا و هه‌ردوو داگیركا‌ر خه‌ریكی تاڵانكردنی سامانی سووریا‌ن.