مۆسكۆ: ده‌بێت هێزه‌كانی ئه‌نقه‌ره و واشنتن سووریا به‌جێبهێڵن
K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی رووسیا بۆ سووریا، ئه‌لێكسه‌نده‌ر لاڤرینتییڤ، رایگه‌یاند، پێویسته كۆتایی به‌و ره‌وشه بهێنرێت، كه له ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای سووریا درووست بووه و هێزه بیانییه‌كان بكشێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ له په‌راوێزی كاره‌كانی شازده‌یه‌مین خولی دانووستانه‌كان به شێوازی ئه‌ستانه، كه له شاری نورسوڵتانی پایته‌ختی كازاخستان به‌ڕێوه‌چوون، ئه‌لێكسه‌نده‌ر لاڤرینتییڤ، رایگه‌یاند، پێویسته سنوورێك بۆ سزادانی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی سووریا دابنرێت.
گوتیشی: رووسیا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، به شێوه‌ی پله‌ندی ئارامی و سه‌قامگیری بۆ سووریا بگه‌ڕێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته به‌رده‌وامی به پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سووریا بدرێت، گوێ به‌وه نه‌درێت، كه هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپایی داوای راگرتنی شه‌ڕ و ئاگر به‌ست له ته‌واوی سووریادا ده‌كه‌ن، چونكه هێشتا مه‌ترسی تیرۆر له سووریا ریشه‌كێش نه‌كراوه.
دووپاتیشیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی له یه‌كپارچه‌یی و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی سووریا ده‌كاته‌وه.
نێرده‌ی تایبه‌تی رووسیا بۆ سووریا، ئه‌لێكسه‌نده‌ر لاڤرینتییڤ، گوتیشی: پێویسته هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا بكشێنه‌وه و هه‌روه‌ها توركه‌كانیش ناوچه‌كانی باكووری خۆرئاوای سووریا به‌جێبهێڵن.