لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی رەققە 6 گوند كۆنتڕۆڵكراون

راوێژكارانی ئەمریكی و فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان بەشدارن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a77611e1-e84a-4d26-b8b0-94fe51008e9e/Reqa.ism/manifest

K24 - باكووری رەققە

ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی شاری رەققەی سووریا بەردوامە، ھێزەكانی سووریای دیموكرات بە ھاوكاری راوێژكارە ئەمریكییەكان و پشتیوانی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان تا ئێستا توانیویانە شەش گوند لە ژێر دەستی داعش دەربھێنن، بە گوتەی بەرپرسانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە شەڕەكەدا دەیان چەكداری داعش كوژراون.