قوباد تاڵه‌بانى: به‌ئامانجگرتنى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر كارێكى تیرۆریستییه
K24 - هه‌ولێر:
قوباد تاڵه‌بانى، جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، به‌ئامانجگرتنى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و نێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كارێكى تیرۆریستییه، خزمه‌تى ئه‌جێندا و به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كانى ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه له پشته‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ن.
جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بۆ رۆژنامه‌ى (الشرق الاوسط) روونیشیكرده‌وه، ده‌بێت هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌بێت، هه‌روه‌ها پێویسته پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ راگرتنى ئه‌و هێرشانه هه‌بێت، كه پێشێلكارییه بۆ سه‌ر پێگه‌ى ده‌وڵه‌تێك، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشانه به‌رده‌وام بێت، كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گەڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.
شه‌وی(6ی تەمووز)، کاتژمێر 11:30، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
بۆ رۆژی دواتریش، میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و بنكه سه‌ربازییه‌ن.
ک.ب