پارێزگاری به‌سره: من دژی ئه‌و ده‌ربڕینه‌م كه ده‌ڵێت هه‌ولێر به پاره‌ی به‌سره ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره دووپاتیی ده‌كاته‌وه كه هه‌ولێر له‌سه‌ر حسابی به‌سڕه پێشنه‌كه‌وتووه و هه‌ولێر به پاره‌ی به‌سڕه ئاوه‌دان نەكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی پارێزگاری به‌سره له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی هاتوون و باسی كێشه‌كانی به‌سڕه و پێشكه‌وتنه‌كانی شاری هه‌ولێری كرد و دووپاتیی له‌و راستییه كرده‌وه، كه هه‌ولێر له‌سه‌ر حسابی به‌سره پێشنه‌كه‌وتووه.
عیدانی گوتی: هه‌رێم رێگری له ئێمه نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌دانی له به‌سره نه‌بێت، به‌ڵكو كێشه‌كه لای ئێمه‌یه.
ئاشكراشی كرد، له سه‌رده‌می حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی كه فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی بوو، زۆرترین هاوكاری و پاڵپشتی له به‌سره‌ی كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به‌سره بژارده‌ی به‌هه‌رێمبوون هه‌ڵبژێرن، ئه‌وا من له‌گه‌ڵیان ده‌بم.
له دریژه‌ی دیمانه‌كه‌یدا پارێزگاری به‌سره گوتی: "من دژی ئه‌و ده‌ربڕینه‌م كه ده‌ڵێت، هه‌ولێر به پاره‌ی به‌سڕه ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵی نیم، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئێمه ئاوه‌دانیمان كردووه، تاوه‌كو هه‌رێم رێگریمان لێبكات!! هه‌رێم رێگر نه‌بووه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی به‌سره، كێشه‌كه لای ئێمه‌یه، پێویسته ئێمه كاربكه‌ین و خه‌ڵكی خۆمان رازی بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ، زۆرترین كه‌س كه یارمه‌تی ئێمه‌ی داوه، دكتۆر فوئاد حوسێنه، ئه‌و كاته‌ی وه‌زیری دارایی بوو، له حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، هه‌رێم چ په‌یوه‌ندییه‌كی به گه‌یشتنی پاره به‌سره‌وه هه‌یه؟ بۆیه من وه‌ك پارێزگار ده‌یڵێمه‌وه، زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یارمه‌تی ئێمه‌یان داوه، دكتۆر فوئاد حوسێن بووه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "له به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كان ده‌یڵێم و شه‌رمیش له‌و پرسه ناكه‌م و فوئاد حوسێن زۆر هاوكار بووه له‌گه‌ڵ ئێمه، و پاڵپشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی به‌سره‌ی كردووه. بۆیه كێشه‌كان له خراپی پلاندانان و خراپی ئیداره‌دان بووه، نه‌ك خه‌تای هه‌ولێر بێت، كه به‌سره ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م هه‌رێم مافی خۆی بدرێت، و له به‌رامبه‌ردا مافی به‌سره‌ش بدرێت، بۆیه من سه‌یری ئه‌وه ناكه‌م هه‌ولێر چی ده‌كات، و چی بردووه، سه‌یری ئه‌وه ده‌كه‌م من چیم بردووه و چیم كردووه".
H.B