خه‌رمانی "چاكسازی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م" له توێی كتێبێكدا چاپ و بڵاوكرانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كتێبی "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاكسازی و خزمه‌تگوزاری" له ئاماده‌كردنی "نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان" چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
كتێبه‌كه تایبه‌ته به رووماڵی كاروچالاكی و پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌رجی و داهات و چاكسازی له هه‌موو بواره‌كاندا و له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه له (10ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2019) تا (1ی ئایار/ مایۆی 2021).
كتێبه‌كه به تیراژی پێنج هه‌زار دانه و له توێی 383 لاپه‌ڕه‌دا به ژماره‌ی سپاردنی 765ی 2021ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی كتێبخانه گشتییه‌كان چاپكراوه.
"نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان" وه‌ك ئاماده‌كاری كتێبه‌كه، له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا باسی له هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ چاكسازی كردووه و تێیدا هاتووه: "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه، به پشتبه‌ستن به كارنامه چاكسازییه‌كه‌ی، هه‌وڵی داوه به شێوه‌یه‌كی شایسته خزمه‌تی گشت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكات و به جددی رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌گه‌رچی كابینه‌ی نۆیه‌م هاته سه‌ر قه‌رز و پابه‌ندییه‌كی دارایی گه‌وره‌وه، به‌ڵام كاركردن به شه‌فافی و دواتریش پێداگیری و خواست و ویستی به‌هێزی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی، حكومه‌ت توانی هه‌نگاوی جددی بنێت له رووی رێكخستنه‌وه و زیادكردنی داهاتی ناوخۆ، هه‌روه‌ها ناردنی پڕۆژه‌یاسای حۆراوجۆری وه‌ك پڕۆژه‌یاسای چاكسازی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان".
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، كابینه‌ی نۆیه‌م توانی له رێگه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كان، له ماوه‌ی پێنج مانگدا داهاتی ناوخۆی هه‌رێم له 140 ملیۆن دۆلاره‌وه بگه‌یه‌نێته 244 ملیۆن دۆلار.
له به‌شێكی دیكه‌ی پێشه‌كییه‌كه‌دا هاتووه: سه‌ره‌ڕای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی له جیهاندا، كه هه‌رێمی كوردستانیشی گرته‌وه، كه‌چی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئیراده‌ی به‌هێزی سه‌رۆك وه‌زیران، مه‌سرور بارزانی، بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كاركردنی بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری وایكرد، پڕۆژه‌كان نه‌وه‌ستن و پرۆسه‌ی چاكسازی كارگێڕی و ئابووری و دارایی به‌رده‌وام بێت، به شێوه‌یه‌ك كه ته‌نیا له رێگه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كان و باشتر كردنی میكانیزمی كاركردن، پڕۆژه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكه‌ن.
له باره‌ی كتێبه‌كه‌شه‌وه، "نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان" نووسیویه‌تی: ئه‌م كتێبه چه‌ند زانیارییه‌كی ژماره‌یین له‌سه‌ر داهات و خه‌رجییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پڕۆژه چاكسازیانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه له (10ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2019)ـه‌وه تا (1ی ئایار/ مایۆی 2021) ئه‌نجامیداون.
كتێبه‌كه به گشتیی له حه‌وت به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه:
به‌شی یه‌كه‌م: تایبه‌ت كراوه بۆ ره‌وشی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و باس له خه‌رجی و داهات كراوه. هه‌روه‌ها خه‌رجی و داهاتی حكومه‌ت له یه‌ك مانگدا خراونه‌ته‌ڕوو.
به‌شی دووه‌م: تایبه‌ت كراوه بۆ خه‌رجی و داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی (كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) و به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ (مانگی نیسان/ ئه‌پریڵی 2021)، هه‌روه‌ها مانگی دوازده‌ی 2019 و مانگی چواری 2020یش به‌راورد كراون. دواتر باس له رێكاره‌كانی حكومه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی كراوه.
به‌شی سێیه‌م: ته‌رخانكراوه بۆ باسكردن له چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م و به‌شێك له خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له‌م به‌شه‌دا باس له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی له وه‌زاره‌ته‌كانی (پێشمه‌رگه، ناوخۆ، ته‌ندرووستی، كاره‌با، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پلاندانان، په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا، پیشه‌سازی و بازرگانی، كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، داد، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، رۆشنبیری) و كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، چاكسازی له سیستمی باج، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، به ئه‌لیكترۆنیكردنی كاروباری حكومه‌ت و ژماردنه‌وه‌ی ماڵ و موڵكی میری.
به‌شی چواره‌م: تایبه‌ت كراوه به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و راپۆرت و به‌دواداچوونی لیژنه‌ی باڵای چاكسازی و ده‌قی راپۆرتی یه‌كه‌می لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی.
به‌شی پێنجه‌م: ته‌رخانكراوه بۆ خستنه‌ڕووی گرنگترین پڕۆژه‌كانی دوو ساڵی رابردووی كابینه‌ی نۆیه‌م.
به‌شی شه‌شه‌م: هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌م بڵاوكراونه‌ته‌وه.
به‌شی حه‌وته‌میش تایبه‌ته به پرسی چاكسازی له گوتاره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تدا.