هیندستان.. له یه‌ك رۆژدا زیاتر له 43 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هیندستان رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا 43 هه‌زار و 393 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون و 911 كه‌سیش به‌و په‌تایه مردن.
ژماره‌ی تووشبووان له هیندستان گه‌یشتووه‌ته 30 ملیۆن و 75 هه‌زار كه‌س.
تا ئه‌مڕۆ له هیندستان 405 هه‌زار و 939 كه‌س به كۆرۆنا كۆچی دواییان كردووه.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، 12 وه‌زیری هیندستان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه، یه‌كێكیان وه‌زیری ته‌ندرووستی بوو.
هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندرووستی بۆ ئه‌و ره‌خنانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئاراسته‌ی كران و به‌وه تۆمه‌تبار كرا، كه كه‌مته‌رخه‌م بووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز