كۆمیسیۆن: بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستیپێكرد

ناوی سەرجەم كاندیدەكانی ھەڵبژاردن لەلایەن كۆمیسیۆنەوە پەسەندكرا
راگەیاندنی هەڵمەتی هەڵبژاردن
راگەیاندنی هەڵمەتی هەڵبژاردن

K24 – هه‌ولێر:

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق، بانگەشەی ھەڵبژاردنی دەستپێكرد و ناوی سەرجەم كاندیدەكانیشی پەسەند كرد.

فەرھاد ئەسعەد شێتنەیی، بەرپرسی ھۆبەی لایەنە سیاسیەكان، لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق، بە كوردستان24ی راگەیاند، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان، بڕیاریدا دەست بە بانگەشەی ھەڵبژاردن بکرێت.

لەبارەی دەستپێكردنی بانگەشە، گوتیشی: لە (8/ تەمووز)ی ئەمساڵ، لە کاتژمێر(06:00) بەیانی، بانگەشە دەستپێدەکات، تاوەکو رۆژی (7ی تشرینی یەکەم) بەردەوام دەبێت، کە دەکاتە رۆژێك پێش دەنگدانی تایبەت، بانگەشەی ھەڵبژاردن دەبێت بوەستێت.

راشیگەیاند، ناوی سەرجەم كاندیدەكانی ھەڵبژاردن لەلایەن كۆمیسیۆنەوە پەسەندكرا.

ک.ب