كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسپۆرتی سۆران یه‌كێكه له كاره گرنگه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م
K24- سۆران:
یه‌كێك له‌خزمه‌تگوزاریه گرنگه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كودستان بۆ ده‌ڤه‌ری سۆران، كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پاسپۆرت بوو له سه‌نته‌ری ئه‌و قه‌زایه، كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌كه دانیشتوانی قه‌زاكانی چۆمان، رواندز، مێرگه‌سۆر و سۆران و شاره‌دێی هه‌ریری سه‌ر به قه‌زای شه‌قڵاوه‌ی له چوونه هه‌ولێر و خه‌رجی زۆر رزگاركرد، زیاتر له 350 هه‌زار كه‌س له‌ڕیگه‌ی ئه‌و نوسینگه‌یه‌وه ده‌بنه خاوه‌نی پاسپۆرتی خۆیان.
دواى كردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینگه‌یه، هه‌رهاوڵاتیه‌ك خواستی وه‌رگرتنی پاسپۆرتی هه‌بێت، له ماوه‌ی كه‌متر له كاتژمێرێك مامه‌ڵه‌كانی، بۆ ڕایی ده‌كرێت و له‌دوای دوو تا چوار رۆژ ده‌بێته خاوه‌نی پاسپۆرت.
نوسینگه‌ی پاسپۆرتی سۆران له‌سه‌نته‌ری قه‌زای سۆرانه و زیاتر له (350) هه‌زار هاووڵاتیی ده‌ڤه‌ره‌كه لێی سوودمه‌ندن و ئاماره‌كانیش ده‌رده‌خه‌ن، له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینگه‌یه تا ئێستا نزیكه‌ی (20) هه‌زار پاسپۆرتی داوه‌ته هاووڵاتیان.
H.B