پێشبینی دەكرێت سبەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام نەدرێت
K24 – بەغدا
بەگوێرەی ھەندێك لێكدانەوە، دوا گۆڕانكارییه سیاسیی و ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ره‌نگه كۆبوونەوەی سبەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئەنجام نه‌درێت، كه ماوه‌یه‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خۆیی بۆ ئاماده ده‌كات، ئه‌مه‌ش لەبەر ئەوەی، له‌لایه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن بایكۆتی دەكەن و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بڕیاری دادگای باڵای ئیتیحادی له‌باره‌ی سكاڵای خۆپیشانده‌ران كه‌وتووه‌ته سبه‌ی.
حارس ئه‌لحارسی، ئه‌ندامی كوتله‌ی چاكسازی له په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند: "ئێمه له‌گه‌ڵ بڕیاری دادگاین، چ ئه‌رێنی بێت یاخۆد نه‌رێنی، ئێمه پابه‌ند ده‌بین و له هه‌موو بوارێكیشدا له‌به‌ره‌یه‌كی به‌رهه‌ڵستكار ده‌مینێینه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی چاكسازی ده‌كرێن پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رێره‌وه راسته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت".