بە بڕیاری بایدن وەرگێرە ئەفغانییەکان دەچنە ئەمەریکا
K24 – هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وەى تاڵیبان كارێكى ئاساییه، پڕۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا لەم وڵاتە به‌رده‌وام ده‌بێت.
بایدن راشیگه‌یاند، ماوه‌ى (20) ساڵه گومانمان له تواناى حكومه‌تى ئه‌فغانستان هه‌یه، كه ناتوانێت ده‌سه‌ڵاتدار بێت بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى، ئێمه بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى هێرشه‌كانى (11ى ئه‌یلوول) چووینه ئه‌فغانستان.
بایدن گوتى: سوپاى ئه‌مه‌ریكا تا دوا ئامانجى خۆی له ئه‌فغانستان مایه‌وه، كه كووشتنى سه‌رۆكى ئه‌لقاعیده (ئوسامه بن لادن) و لێدانى تواناكانى رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده بوو.
روونیشیكرده‌وه، له مێژووى ئه‌مه‌ریكادا، كۆتایمان به درێژترین جه‌نگ هێنا ، له‌مباره‌وه په‌نتاگۆن بڕیاری كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا لە ئەفغانستان، به رێژه‌ى (%90) ده‌ركرد.
بایدن جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ حكومه‌تى ئه‌فغانستان بپارێزێت، به‌ڵام كێ ئه‌و داوایه‌ى له ئێمه هه‌یه.
بایدن ده‌رباره‌ى گواستنه‌وه‌ى وه‌رگێڕه ئه‌فغانییه‌كان ئاماژه‌یپێدا، هه‌زاران وه‌رگێڕی ئه‌فغانى ده‌یانه‌وێت له ئه‌مه‌ریكا ببن به په‌نابه‌ر، ئه‌وان هاوكاری سوپاى ئه‌مه‌ریكایان كردووه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌بین، وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵمان بوون.
ک.ب