(572) کۆچبەر له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ده‌ریایی ئیتاڵیا رزگار کران
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له ناوه‌ڕاستى ده‌ریاى سپی، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ده‌ریایی ئیتاڵیا، سه‌دان كۆچبه‌ر له‌نێو كه‌شتییه‌كدا، له ناوچه‌ى (سقڵیه)ى باشووری ئیتاڵیا، رزگار كران.
رێكخراوى (S.O.S)، رایگه‌یاند، (572) كۆچبه‌ر، له‌نێویاندا تەمەنی (180) یان له ژێر (18) ساڵیدابوون، له رێگه‌ى كه‌شتى (ئۆشن فاینكینگ) بەرەو کەناراوەکانی ئیتاڵیا هاتبوون، له چوارچێوه‌ى شه‌ش چالاكیدا، هەموویان رزگار كران، پێشتریش یه‌كێتى ئه‌وروپا داوایكردبوو، كه‌شێكى له‌بار بۆ كۆچبه‌ران دروست بكرێت.
ئه‌و رێكخراوه راشیگه‌یاند، بارودۆخى ئه‌و كۆچبه‌رانه، ئێجگار خراپ بوو، هه‌موو ئه‌وانه‌ى رزگار ده‌كرێن، پشكنینى كۆرۆنایان بۆ ده‌كرێت.
ماركۆ مینیتى، وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا روونیكرده‌وه، كۆچبه‌ره‌كان له (14)وڵاتی جیاوازەوە، روو له دوورگه‌ى (لامبیدوزا) ى ئیتاڵیا و بەشێکیشیان لە تورکیاوە، هاتبوون.
سەرچاوە: النهار
ک.ب