قەڵادزێ.. 4 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

K24- ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگهیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی "شێخ ئاودەلان"ی سەر بە شارهدێی هەڵشۆ له قەزای پشدەر (قەڵادزێ) ئۆتۆمبێلێکی جۆری (توێتا/هایلۆکس) کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و لەئەنجامدا 4 کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاماژهی بهوهش كرد، ئهو چوار كهسهی گیانیان لهدهستداوه، سەرجەمیان ئەندامی دوو خێزانن و دانیشتووی گەڕەکەکانی راپەڕین و ئاشتین، بەناوەکانی (س . ق) لەدایکبووی 2002 و (ع . د) لەدایکبووی 2008 و (س. ق) لەدایکبووی 2004 و (د. د) لەدایکبووی 2012.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرای كرد، دوو كهس لهوانهی گیانیان لهدهستداوه، کوڕی شۆفێرەکەن و دوو کەسیش لەو رووداوە بە سووکی بریندار بوون، دوای رووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی هەڵشۆ گەیشتونەتە شوێنی رووداوهكه.
ئاشكراشی كرد، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و دادوەر بڕیاری داوه بە بانگهێشتکردنی شۆفێرەکە بە ماددەی 24 لە یاسایی هاتووچۆ، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

د.ی