كابینەی نۆیەم لە ھەموو كەرت و بوارەكان چاكسازی ئەنجامداوە

K24- هه‌ولێر:
كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان توانیوویەتی لە دوو ساڵی تەمەنیدا دەیان پڕۆژەی گرنگی ستراتیژی لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی یەكسان جێبەجێبكات، سەرەڕای قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، بەڵام كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رژدبوو لەسەر جێبەجێكردنی كارنامەكەی و لە ھەموو كەرت و بوارەكان چاكسازی ئەنجامداوە و ھەنگاوی گەورەی ناوە، لەگەڵ ئەوەشدا دابینكردنی مووچە و خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتییان لە پێشینیەی كارەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بووە و لە ئاست بەڵێن و متمانەی خەڵكی كوردستاندابووە.
دوو ساڵ بەسەر تەمەنی كابیەنی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت، ئەو بەڵێنانەی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەبەرنامەكی كارەكانی جێگیری كردبوون بێ جیاوازی و بەشێوەیەكی یەكسان لە ھەموو ناوچە و شارەكانی كوردستان جێبەجێدەكرێن. لە پارێزگاكانی سلێمانی، ھەولێر، هه‌ڵه‌بجه، دھۆك و ئیدارە سەربەخۆكان لە سەرجەم بوار و كەرتەكان بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی سراتیژی داندراوە، ئەمە بەدەر لە چاكسازی لەسەرجەم كەرتەكان دەستی پێكردووە، كە یەكێك بوو لە كارنامە گرنگەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان.
وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان گوتی: "ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ستراتیژیه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی رایگه‌یاند، توانیویه‌تی جێبه‌جێی بكات، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی رووبه‌ڕووی كابینه‌ی نۆیه‌م بوونه‌وه، هه‌وڵدراوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێت".
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە سەرەتادا بەڵێنیدا بە گوێرەی یاسا و دەستوور لەگەڵ حكومەتی عێراق بگەنە رێككەوتن و دواجار گەیشتنە رێككەوتن، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی، بەڵام پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان نەوەستان و لەگەڵ ئەوەشدا بە سوود وەرگرتن لە زیادكردنی داھاتوو ناوخۆ ھەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داھات، حكومەت بەڵێنیدا ھەر 30 رۆژ جارێك مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات.
سارا دڵشاد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان گوتی: "ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گرنگی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن، كابینه‌ی نۆیه‌م زیاتریش گرنگی به پڕۆژه‌كانی رێگاوبان و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌دات، ئه‌م كابینه‌یه به به‌راورد به كابینه‌كانی پێشوو زۆر چاڵاكه و توانیویه‌تی داهاتێكی زۆر بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه".
كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان توانی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو بەسەر قەیران و ئاستەنگەكان سەربكەوێت و لە بواری چاكسازی و زیادكردنی سەرچاوەكانی داھات و جێبەجێكردنی دەیان پڕۆژەی ستراتیژی ھەنگاوی گەورەی ناوە، سەرەڕای ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری گرنگ لە شار و ناوچەكانی كوردستان كە پەیوەندی راستەوخۆیان بە ژیانی ھاووڵاتییانەوە ھەیە.
د.ی