پڕۆژەی خانووی پلاستیکی 8 هەزار هەلی کار بۆ جوتیاران و دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵ دەرەخسێنێت
K24- هه‌ولێر:
رێناس عەلی، په‌یامنێری كوردستان24، له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ى خانووى كشتو‌كاڵى، لە لایەن وەزارەتی کشتوکاڵی، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له هه‌ر سێ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان دروستكراوه، زیاتر له (8000) هه‌لى كار بۆ جووتیاران و ده‌رچووانى به‌شه‌كانى كشتو‌كاڵى، ده‌ره‌خسێنێت، ئه‌م پڕۆژه‌یە، ماوه‌یه‌كى زۆربوو ده‌ستى پێكردبوو، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاى هاتنى ڤایرۆسى كۆرۆنا و داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كان، كۆمپانیاكانى ده‌ره‌وه نه‌یانتوانى بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان، تاوەکو پڕۆژەکە تەواو بکەن.
راشیگه‌یاند، خانووى پلاستیك، یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی وەزارەتی کشتوکاڵ، ده‌بێته كێڵگه‌یه‌كى كشتو‌كاڵى گرنگ بۆ به‌رهه‌مهێنانى به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له‌ناوه‌خۆی كوردستاندا ، كه پێشتر نه‌توانراوه ئه‌مه بكرێت، له ئێستادا ده‌توانرێت له رێگه‌ى ئه‌م خانووه پلاستیكانه، به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى ناوخۆیی به‌رهه‌م بهێنرێت.
روونیشیكرده‌وه، به‌پێى تایبه‌تمه‌ندى به‌رهه‌مه كشتوكاڵییەکان، پڕۆژه‌كه رێكخراوه، واته ئه‌وه‌ى ده‌چێندرێت، تایبه‌ته به‌و خاك و زه‌وییه‌ى كه له پارێزگاكان دابه‌شبووه، له دهۆك، شاتوو و له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رهه‌مێكى تایبه‌تى میوه ده‌چێندرێت، له‌هه‌ولێر، بیبه‌ر و ته‌ماته و كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مى دیكه، له سلێمانیش كاهو و كه‌له‌رم و به‌رهه‌مه سه‌وزه‌ییه‌كان، له‌م خانووانه تاقى ده‌كرێنه‌وه.
ئاماژه‌شیپێكرد، ئه‌م پڕۆژه‌یه ساردكه‌ره‌وه‌ى گرنگى تێدایه، كه به‌رهه‌مه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌پارێزێت، ئه‌مه گرنگه بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان، له پێشتردا كێشه‌ى گه‌وره‌ى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه بوو، نەیاندەتوانی به‌رهه‌مه‌كانیان له وه‌رزێكه‌وه بۆ وه‌رزێكی تر هه‌ڵبگرن.
په‌یامنێری كوردستان 24 گووتیشى، بۆ ئه‌م پڕۆژه، له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، زیاتر له 40 دۆنم زه‌وى وەک قۆناغى یه‌كه‌م، دابینكراوه، هه‌ڵبه‌ته وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له‌ماوه‌ى رابردوودا، به پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى هۆڵه‌ندى ئیمزاى كرابوو، له‌هه‌ر سێ شاره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان، ئەم پڕۆژە جێبەجێ دەکریت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پڕۆژه‌كه ساڵى پار راسته‌وخۆ ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنى كرا، له مه‌ڕاسیمێكى گه‌وره‌دا چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه خرایه روو، ئه‌وه‌ش روونكرایه‌وه، تا چه‌ند ده‌توانرێت پڕۆژه‌كه ته‌واو بكرێت، گه‌ر ڤایرۆسى كۆرۆنا نه‌بوایه، نیوه‌ى پڕۆژه‌كه ته‌واو كرابوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له هه‌ولێر قۆناغێكى باشی بڕیووه.
ک.ب