خانزاد ئه‌حمه‌د: كابینه‌ی نۆیه‌م پشتگیری له به‌هێزی پێگه‌ی ئافره‌تان و ژنان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی كاروباری خانمان، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژباشی كوردستان24، باس له رۆڵی ئافره‌تان ده‌كات، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
دووساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، دكتۆر خانزاد ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت : "له‌م كابینه‌یه‌دا گرنگی زۆر به پرسی ئافره‌تان دراوه، به‌تایبه‌ت له رووی یاساییه‌وه، حكومه‌ت له كاركردنی پرسی ژناندا جددییه".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوانی ته‌واوی ئافره‌تانه له‌م كابینه‌یه‌دا، پێداگریشه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ئافره‌تان ده‌كات.
ده‌شڵێت: "هاوكات له كابینه‌ی نۆدا گرنگی زۆر به كچان و ژنانی ئێزدی له كه‌مپه‌كان ده‌درێت، گرنگیه‌كه له‌سه‌ر ئاستی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ عێڕاق بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانه".
دكتۆر خانزاد، له‌میانه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا گوتیشی: "سه‌باره‌ت به بواره یاساییه‌كان، ئێمه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌تان، له په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌كانمان هه‌ماهه‌نگیان درووست كردووه بۆ به‌دواداچوون و هه‌مواركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك یاسا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی ساڵی 2010 ئێستاش پرۆژه‌كه گه‌یشتۆته په‌رله‌مان".
باس له‌وه‌ش ده‌كات: "كۆمه‌ڵێك كاری باشمان ئه‌نجام داوه له‌وانه، به‌دواداچوون بۆ یاسا هه‌مواركراوه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر ئاستی عێراق، ئێمه ئه‌ندامین له لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خانمان له پلانی نیشتمانی عێراقی، كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سندوقی مرۆیی جیهانی ده‌كرێت".
خانزاد ئه‌حمه‌د، باسی ئه‌و گرفت و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ش ده‌كات كه دووچاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت: "تووشی كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ بووینه‌ته‌وه، له‌وانه: نه‌بوونی بودجه یه‌كێكه له كێشه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروبای خانمان، كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، نه‌بوونی سه‌رمایه‌ی مرۆیی له‌هه‌مان كاتدا".
ده‌شڵێت: "ئێمه له‌گه‌ڵ عێراقی فیدراڵ هه‌وڵمان داوه بۆ به‌رنامه‌ی پرسی ئافره‌ت ،و ئاشتی و ئاسایش یه‌ك به‌رنامه‌ی نیشتمانی هه‌بێت به دوو پلانی جیاواز. كه بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵه ئه‌م پلانه هه‌یه له نێوان كوردستان و عێراق، له ئێستاشدا له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، پشتگیری لێده‌كرێت.
ش. ئ