هه‌یكه‌لی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت

K24 – هه‌ولێر
گوته‌بێژی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لوقمان محه‌مه‌د ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌یكه‌ل و شێوازی كاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌م كۆنگره‌دا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
له‌باره‌ی جۆری گۆڕانكارییه‌كان گوتی"یه‌كگرتوو له‌مه‌ودوا هه‌م سیاسه‌ت ده‌كات و هه‌م ده‌عوه و په‌روه‌رده،ئه‌و بوارانه‌ی كاركردنیش ده‌كات به ده‌زگای تایبه‌ت و ئاماده‌كاری بۆ كراوه و له كۆنگره‌دا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
هه‌روه‌ها مه‌كته‌بی سیاسی ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كگرتوو ئه‌میندار و سه‌ركردایه‌تیه‌كی نوێ بۆ حزبه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن.
ئه‌وه‌ی بووه جێگه‌ی باس له‌م چه‌ند كاتژمێره‌ی ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌كه‌دا كشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین،به‌تایبه‌تی داواكردنی خۆكشاندنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی دیكه‌ش بووه‌ته .جێگه‌ی نیگه‌رانی محه‌مه‌د ڕه‌ئووف و ئه‌بوبه‌كر كاروانی