چوار شاری عێراق به‌رزترین پله‌ى گه‌رمیان تۆمار كرد
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵى (بلاسیرڤیلى) ئه‌مه‌ریكى، خشته‌یه‌كى بڵاوكردوه، تێیدا 15 گه‌رمترین ناوچه‌ى له جیهان دیاریكردووه، له‌نێویاندا چوار شاری عێراقى ئاماژه‌ى بۆ كراوه.
كه‌ناڵه‌كه، بڵاویشیكرده‌وه، لە ناوچه‌ى جاكووب ئابادی پاکستان، به‌رزترین پله‌ى گه‌رمى له ئاستى جیهان، تۆمار كرا، كه تێیدا گه‌یشته (50.1) پله‌ى سیلیزى، دواى ئه‌ویش، ناوچه‌یه‌كى شێ‌دار له كوه‌یت ئاماژه‌ى بۆ كراوه، پله‌ى گه‌رما تێیدا گه‌یشته (49.8) پله‌ى سیلیزى، پاشان ناوچه‌ی (حوسێن)، له پارێزگاى به‌سره، پله‌ى گه‌رمى لەوێ گه‌یشته (48.4) پله‌ى سیلیزی.
له خشته‌كه‌دا، فڕۆكه‌خانه‌ى به‌سره‌ش ئاماژه‌ى بۆ كراوه، كه پله‌ى گه‌رمى گەیشتووەتە (48) پله‌ى سیلیزیی، ناوچه‌ى (به‌دره) له پارێزگاى واست، پله‌ى گه‌رمى لەوێ گه‌یشتووه‌ته (47.7) پله‌ى سیلیزى، لە شارى عیماره‌ش، پله‌ى گه‌رمى گه‌یشتووه‌ته (47.6) پله‌ى سیلیزى.
سەرچاوە: سۆمەریە نیوز
ک.ب