جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م به‌ڕێوه‌یه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى (سه‌نده‌ى تایمز)ى به‌ریتانى، راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هۆشداریداوه له‌باره‌ى هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگى جیهانیى سێیه‌م، به ئاماژه‌ى ده‌ركه‌وتنى (3) ژێرده‌ریایی جه‌نگى رووسیایی، كه هه‌ڵگری چه‌كى ناووكى بوون، له ده‌ریاى ره‌ش.
ئه‌و رۆژنامه راشیگه‌یاند، (3) ژێرده‌ریایی جه‌نگى (ئوریل، كنیازفلادیمێر و ڤیبر) رووسی، كه هه‌ڵگری چه‌كى ناووكى بوون، له نمایشێكدا، له ئاوه‌كانى سێنتپیترسپێرگ، ده‌ركه‌وتن.
رۆژنامه‌كه روونیشیكرده‌وه، (3) ژێرده‌ریایی جه‌نگى رووسی، كه هه‌ڵگری چه‌كى ناووكى بوون، له ده‌ریاى رەش ده‌ركه‌وتن، ئامانج لێى، نیشاندانى هێزى ده‌وڵه‌تى رووسیایه بۆ جیهان.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌یپێكرد، له‌هه‌مانكاتدا، ژێرده‌ریاییه‌كى جه‌نگى ئه‌مه‌ریكایی، چووه‌ته نێو ده‌ریاى ره‌شه‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ (31) وڵاتانى هاوپه‌یمان، لە نێویاندا ( به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ژاپۆن، كۆریاى باشوور) و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه، مانۆڕى ده‌ریاییان ئەنجامداوە.
له‌مباره‌وه، رۆژنامه‌ى ده‌یلى ته‌لگرافى به‌ریتانى، بڵاویكرده‌وه، له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، چه‌ند ژێرده‌ریاییەكى جه‌نگى رووسی، چاودێری ژێرده‌ریاییه جه‌نگییه‌كانى به‌ریتانیایان كردووە.
له‌مباره‌وه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ریتانیا، ئه‌و زانیارییه‌ى پشتڕاستكرده‌وه، راشیگه‌یاند، كه رێوشوێنى پێویست ده‌گرنه به‌ر، بۆ پاراستنى ته‌واوى ژێرده‌ریاییه جه‌نگییه‌كان، تا ئێستاش وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا كۆمێنتى له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه نه‌بووه.
سەرچاوە: ئیلاف
ک.ب