له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نیدا شانده‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م حكومه‌تی زۆرترین سه‌ردانیان بۆ په‌رله‌مان كردووه
K24- هه‌ولێر:
كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان یەكەمین كابینەیە، کە زۆرترین وەزیر و بەرپرسه ئیدارییه‌كانی سەردانی پەرلەمانیان كردبێت بۆ خستنەڕووی بەرنامەی كار، جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران و خستنەرووی شەفافیەت لەجێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و خەرجی و داھاتەكانی حكومەت ورێككەوتنەكانی ھەولێر و بەغدا.
له‌و سه‌ردانانه‌دا كه ئامانج لێی بۆ پێدانی بەرچاوڕوونی زیاتر و هێنانەدی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش بووه لەنێوان حکومەت و پەرلەمان، لە ماوەی دوو ساڵی تەمەنی كابینەی نۆیەمدا، شاندەكانی حكومەت و خودی سه‌رۆكی حكومه‌تیش وه‌ڵامی زۆرترین پرسیاری په‌رله‌مانتارانیان له‌باره‌ی پرسە جیاوازەكان داوه‌ته‌وه و زۆرترین پرسیار و پێشنیاز ئاراستەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كراوە.
له‌وباره‌یه‌وه سامان ئەحمەد بەكر، بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌ت و په‌رله‌مان، خواستێكی به‌هێز له نێوان هه‌ردوو لادا هه‌بوو بۆ دانانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز به‌مه‌به‌ستی لێكتێگه‌یشتن و كاری هاوبه‌ش چ له‌ڕووی یاسادانان یانیش جێبه‌جێ كردن. ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا زۆرترین ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌بووه و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌ردانی په‌رله‌مانیان كردووه و په‌رله‌مانیش له رێگه‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌كانی كردووه.
له ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌زیره‌كان 95 جار سه‌رۆكی ده‌سته و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیش 74 جار سه‌ردانی په‌رله‌مانیان كردووه، له‌و سه‌ردانانه‌دا 2 هه‌زار و 512 پرسیار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ئاراسته‌ی حكومه‌ت كراون و له‌كۆی ئه‌و پرسیارانه‌ش وه‌ڵامی 2 هه‌زار و 166 پرسیار دراونه‌ته‌وه.
له‌كاتێكیشدا زۆرترین گفتوگۆكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمان لەسەر پرسه‌كانی داھات، خەرجی، مووچە، جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، رێككەوتنەكانی ھەولێر و بەغدا و دۆخی ناوچە كوردستانیەكان بووە، جوان رۆژبه‌یانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كودستان گوتی: سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی له دانیشتنی په‌رله‌مان ئاماده‌بووه و حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە شەفافی وەڵامی سەرجەم پەرلەمانتارانیان داوەتەوە، ئەمەش ئاسانكاری بۆ كاری پەرلەمانتاری كردوە.
شەفافی و ھەماھەنگی دوو ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی بوون لە كارنامەی كابینەی نۆیەم، بە تایبەت لە نێوان حكومەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمان، لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا زۆرترین كۆبوونەوە و پرسیار لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان كراوە، کە یەكەمجارە لە نێوان حكومەت و پەرلەمان ئەو ھەماھەنگیە ھەبێت.
H.B