كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كگرتوو ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد

K24 – هه‌ولێر
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵای شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
حاجی كاروان ئه‌ندامی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كگرتوو به‌كوردستان 24 ی ڕاگه‌یاند: "كۆنگره‌كه ئه‌میندارێكی نوێ بۆ حزبه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرێت،سه‌ڕه‌ڕای بوونی چوار كاندید و ركابه‌رییه‌كی توند له‌نێوانیاندا،ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگره پێێوایه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان سه‌ڵاحه‌ددین به‌هادین ببێته‌وه به ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو".
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆنگره‌كه كاتژمێر 14:00 به‌كاتی هه‌ولێر پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مینداری نوێ ده‌ست پێده‌كات و هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د فه‌رج، سه‌ڵاحه‌ددین به‌هادین، محه‌مه‌د ڕه‌ئووف، ئه‌بوبه‌كر كاروانی، بۆ ئه‌و پۆسته خۆیان كاندید ده‌كه‌ن.
یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له 6ی شوباتی ساڵی 1994 دامه‌زراوه، تائێستا شه‌ش كۆنگره‌ی به‌ستووه. لە کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارە و دە کورسی لە پەرلەمانی کوردستان و چوار کورسی لە پەرلەمانی عێراقدا هەیە.