ژمارەیەك گەشتیار سەنتەری قەزای چۆمان و نۆ گوند و ئاوایی بێ ئاو دەكەن

ته‌نها بۆ وێنەگرتن و خۆ فێنككردنەوە بۆ ماوه‌ی 20 كاتژمێر قه‌زای چۆمان و 9 گوندی دیكه‌یان بێ ئاو كرد
سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی قه‌زای چۆمان له‌ كوێستانی پڕژێ
سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی قه‌زای چۆمان له‌ كوێستانی پڕژێ

K24- چۆمان:

ژمارەیەك گەشتیار بۆ خۆفێنك كردنەوە و بینینی دیمەنی زۆری ئاو، دەستكاری بۆرییەكانی سەرچاوەی ئاوی قەزای چۆمانیان كرد لە كوێستانی پڕژێ و بەو هۆیەوە لە دوێنەوە تا دەرنگای ئەمڕۆ قەزای چۆمان و 9 گوندی ده‌وروبه‌ری بێ ئاو بوون.

لەو بارەیەوە ئازاد مستەفا، بەڕێوەری ئاوی چۆمان بە كوردستان24ی رایگەیاند، " ئێوارەی دوێنێ هەینی ژماره‌یه‌ك گەشتیارێك بۆ وێنەگرتن و خۆ فێنككردنەوە دەستكاری قفڵێكی سەرچاوەی ئاوی چۆمانیان لە كوێستانی پڕژێ كردووە و خۆیان شووشتووە، دواتریش نەیانتوانیوە وەك خۆی چاكبكەنەوە، بەو هۆیەشه‌وە زیاتر لە 20 سەعات قەزای چۆمان بێ ئاو بوو.

بەڕێوەری ئاوی چۆمان راشیگەیاند، "لە بەیانی ئەمڕۆوە تیمەكانمان سەرقاڵی چاككردنەوە بوون و توانیان ئاو بۆ قەزاكە بگەڕێننەوە."

بەڕێوەبەرەی ئاوی چۆمان داواشی لە گەشتیاران كرد، له‌كاتی سەردانكردنیان بۆ ئەو ناوچە گەشتیارییە، دەستكاری پڕۆژەی ئاوەكە نەكەن، بۆ ئەوەی خەڵكی ناوچەكە بێ ئاو نەبن.

تێكدانی قفڵی سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی چۆمان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاره‌وه‌
تێكدانی قفڵی سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی چۆمان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاره‌وه‌

H.B