کۆمپانیایەکی دەرمان لە دھۆك داخرا
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) ئه‌مڕۆ شه‌ممه (10ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) رایگه‌یاند، به‌هۆی سه‌پێچیكردن له مه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، کۆمپانیایەکی دەرمان لە دھۆك داخرا.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرماندا هاتووه: لە بەردەوامی پشکنینەکانی بەشی چاودێری دەرمان/ بازاڕ ھاوشان لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی کۆمپانیاییەکی دەرمان لە پارێزگای دھۆك داخرا، بەھۆی سەرپێچیکردن لە مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان.
لیژنەکانی چاودێری بازاڕ راشیگه‌یاند، سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەکەنەوە.
د.ی