دیدگای وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
K24- هه‌ولێر:
وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستان دیدگای خۆیان بۆ كار و چالاكییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نن و رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌ره‌وپیشبردنی كه‌رتی وه‌به‌رهێناندا به‌رز ده‌نرخێنن و دووپات ده‌كه‌نه‌وه، حكومه‌تی ئێستای هه‌رێم له ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نی كاركردنیدا هه‌نگاوی گه‌وره‌ی به‌و ئاراسته‌یه ناوه و جه‌ختیش له‌سه‌ر پشتیوانی خۆیان بۆ حكومه‌ت و سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه باس له هه‌وڵ و گرنگیپێدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به كه‌رتی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا شێخ فاخیر شێخ تەیب، خاوەنی گروپی قەیوان گوتی: ئه‌م كابینه‌یه هه‌موو تواناكانی خسته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان تێپه‌ڕێنێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه توانرا دۆخی بازاڕ و ئابووری كوردستان به‌جۆرێك له جۆره‌كان رزگار بكرێت.
هه‌وره‌ها گوتی: راسته خاوبوونه‌وه له ره‌وتی ئابووری و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كاندا هه‌بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه نه‌وه‌ستان و توانییان له‌سه‌ر قاچه‌كانیان بوه‌ستن.
هاوكات شوان محەمەد، خاوه‌نی گرووپی گه‌لیاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌ركاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بینیمان كه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته و ره‌وتی ئابووریی هه‌رێمی كوردستانی له نه‌وته‌وه بۆ پشتبه‌ستن به كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی گۆڕی و گوتیشی: چه‌ندین جار جه‌خت له‌سه‌ر هه‌مه‌جۆركردنی داهات كراوه‌ته‌وه، و هه‌وڵی زۆریش بۆ ره‌خساندنی هه‌ڵی كار دراوه.
دلۆڤان بەرەکات، خاوەنی گروپی شاهانیش له پارێزگای دهۆك جه‌ختی كرده‌وه، جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو رووێكه‌وه گرنگییه‌كی زۆری به كه‌رتی وه‌به‌رهێنان داوه له پارێزگاكه‌یان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رووبه‌ری وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر به‌دی بكرێت و پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له بواری جێبه‌جێكردندان، به‌تایبه‌ت له سێكته‌ره‌كانی نیشته‌جێكردن، پیشه‌سازی، گه‌شتیاری و بواره‌كانی دیكه به‌روپێشچوونێكی گه‌وره كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پشتیوان ته‌ڵعه‌ت، خاوه‌نی گرووپی گه‌شه گوتی: وێڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و دوو ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگایه‌كی فراوانی به‌ڕووی كه‌رتی وه‌به‌رهێناندا كرده‌وه و ئاسانكارییه‌كی زۆری له‌وپێناوه‌دا كرد، به‌مه‌ش جموجووڵێكی یه‌كجار زۆری وه‌به‌رهێنان له ته‌واوی سێكته‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستان دروستبوو، چ پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار یان نیشته‌جێبوون.
محه‌مه‌د خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆشناویش كه تایبه‌ته به كه‌رتی پیشه‌سازی خۆراك، گوتی: بڕیاره‌كانی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری زۆر حه‌كیمانه بوون، پێویستبوو به‌ر له چه‌ندین ساڵ ئه‌و پڕۆژه‌ی ئه‌وان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درابا، دواجار به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نرا و جه‌ختی كرده‌وه، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پڕۆه‌ژی ئه‌وانه‌وه، ئاسایشی خۆراك ده‌كه‌وێته ده‌ست هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات چۆڵی محه‌مه‌د، خاوه‌نی گرووپی لالاڤ دیدگای خۆی بۆ كار و چالاكییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێمه له‌ڕێگه‌ی گرووپی كۆمپانیاكانمانه‌وه خزمه‌تی پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێن پشتیوانی له جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، ئامانجی ئێمه به‌كارخستنی خه‌ڵكی خۆمانه و رێژه‌ی بێكاری له كوردستان كه‌م بكه‌ینه‌وه.
به‌شار مشیر، كه خاوه‌نی كۆمپانیای K.Hـه گوتی: له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌ركاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، كاتێك جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی راگه‌یاند، یه‌ك له به‌رنامه‌كانی گرنگیدان بوو به كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ، گه‌شتیاری و پیشه‌سازی، بۆیه ده‌توانین بڵێین: له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌ی رابردوودا كه‌رتی كشتوكاڵ گه‌شه‌پێدانێكی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كان هه‌مه‌جۆر و زیادیان كراون، له‌ڕووی كوالیتیشه‌وه ئاسته‌كه‌ی به‌رز كراوه‌ته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ده‌زگای وه‌به‌رهێنانه‌وه ئاسانكاری زۆری بۆ جووتیاران كردووه.