کابینەی نۆیەم گرنگی بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ داوە
K24 - سلێمانی:
ھاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی ستایشی کار و پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن، کە لە ماوەی ئەو دوو ساڵەی کابینەی نۆیەم دەستبەکار بووە، چەندین پڕۆژەی گرنگ لە پارێزگای سلێمانی بڕیاری جێبەجێکردنیان دراوە، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بارزگانی رایگه‌یاند، کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھەوڵی داوە لە رێگەی پاراستنی بەرھەمی ناوخۆ و چاودێرێکردنی نرخ خزمەتی ھاووڵاتیان بکات.
کابینەی نۆیه‌می حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر لەگەڵ دەستبەکاربوونیدا کاروانی ئاوەدانی گەیاندە پارێزگای سلێمانی و لە رێگەی ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارەکانی رێگاوبان، کارەبا و پڕۆژەی ستراتیژی خزمەتی پێشکەش بە ھاووڵاتیانی سلێمانی کردووە، ھاوڵاتیانیش بە گرنگییەوە باس لە کار و پڕۆژەکانی کابینەی نۆیه‌م دەکەن بۆ پارێزگای سلێمانی و دەشڵێن بە سوپاسەوە کابینەی نۆیه‌م گرنگی زۆری بە سلێمانی داوە.
کامەران جه‌لال، كه هاووڵاتییه‌كی شاری سلێمانییه، بۆ كوردستان24 گوتی: "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری باشی كردووه، هه‌رچه‌نده رووبه‌ڕووی قه‌یرانیش بووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك كۆسپ هاته به‌رده‌م كابینه‌كه، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌م كاری زۆر باشی كردووه، نه‌ك هه‌ر له پارێزگای سلێمانیدا، به‌ڵكو له پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه، دهۆك و هه‌ولێریش كاری كردووه".
کابینەی نۆیه‌م تەنیا لە بوارەکانی خزمەتگوزاری پڕۆژەی جێبەجێنەکردووە، بەڵکو لە بوارەکانی پاراستنی بەرھەمی ناوخۆ و چاودێرێکردنی نرخ و پاراستنی کوالێتی و تەندروستی ھاووڵاتیان چەند ھەنگاوێکی گرنگی ناوە، کە بە بۆچوونی بەڕێوەبەری گشتی بارزگانی سەرجەمی ئەم کارانە تەنیا بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیانە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی گوتی: "یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا ئه‌وه بوو، كه چۆن بتوانین مافی به‌كاربه‌ر و به‌كارهێنه‌ران بپارێزین، له‌و بواره‌دا ژماره‌یه‌ك رێنمایی ده‌ركرداوه، به تایبه‌تی له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی بارزگانییه‌وه، بۆیه تیمه‌كانی چاودێریمان زیاد كرد و چاودێری بازاڕه‌كان كراوه، كه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی دێنه بازار به‌رهه‌می كوالیتی به‌رز بن، له رووی نرخیشه‌وه گونجاو بن".
ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بە تایبەتی ئومێدی زۆریان بە کارەکانی کابینەی نۆ و خودی سەرۆک حكومه‌تی هه‌رێم ھەیە، ھیواخوازیشن کە دەستی ئاوەدانی و بەردەوامیدان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام بێت و ئەوەش لە بەرچاو دەگرن، کە سەرەڕای قەیرانەکان، بەڵام حکومەت لە پڕۆژە ستراتیژەییه‌کان نەوەستاوە.
د.ی