مه‌سرور بارزانی... دنیابینییه‌كی نوێ له سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌دا
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕی داعش، قه‌یرانی دارایی، گه‌مارۆ و پیلانگێڕییه هه‌رێمایه‌تییه‌كان، بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئاست: پێشهاته مه‌ترسیداره‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2017 به دواوه؛ حكومه‌تی هه‌رێمیی رووبه‌ڕووی ره‌وشێكی نه‌خوازراو كردبوویه‌وه.
له ئاستی ناوخۆدا ململانێ و ناته‌بایی، هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بكه‌وێته ته‌نگژه‌یه‌كی راسته‌قینه‌وه. ئه‌و ته‌نگژه‌یه وه‌ك مۆرانه كرۆكی ئیداره و به‌ڕێوبردنی هه‌رێمی داهێزراندبوو.
دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و چه‌ند مانگێك له دانووستان، سه‌ره‌نجام به سه‌ركردایه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن دیدگای سیاسی و ئیداری بۆ رزگاركردنی هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانه‌كان، له 10ی ته‌مموزی 2019 كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت له ژێر درووشمی "به‌ره‌و كوردستانێكی به‌هێزتر" سوێندی یاسایی خوارد.
كابینه‌ی نۆیه‌م، زنجیره‌یه‌كی دوانه‌هاتووی قه‌یران و كێشه‌ی: ئیداری، سیاسی، دارایی و یاسایی بۆ مابوویه‌وه. كابینه‌كه كه‌وتبووه ژێر باری 27 ملیار دۆلاری كه‌ڵه‌كه بووی قه‌رزه‌وه. په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا وه‌ك تا_ی لار له هه‌ره‌سی یه‌كجاری نزیك كه‌وتبوونه‌وه، دنیای ده‌ره‌وه چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی روانگه‌یه‌كی روون و نوێیان بۆ سیاسه‌ت له ناوچه‌كه ده‌كرد. روانگه‌یه‌ك متمانه‌یان پێی هه‌بێت و به كرده‌وه نه‌خشه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی داڕشتبێت. چونكه دنیای ده‌ره‌وه درووشمی كوردستانێكی به‌هێزیان له‌ناو عێراقێكی دیموكرات خستبووه رۆژه‌ڤه‌وه.
له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌شت رۆژ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه‌ی له رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست وتارێكی بڵاوكرده‌وه و په‌یامێكی نوێی گه‌یانده جیهان. ئه‌و په‌یامه‌ی كه خۆرئاواییه‌كان به گشتیی و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به تایبه‌تی چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد.
مه‌سرور بارزانی به ناونیشانی "بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی قوناخێکی نوێدایە؟" نووسیبووی: "چوار ساڵی داهاتوو، کاتێکی گرنگ دەبێت بۆ ئێمە و دراوسێ و هاوپەیمانەکانمان، چاو دەبڕینه تێپەڕاندنی ڕووداوه شۆكهێنەرەكانی ئەم دواییانە، كار بۆ پتەوكردنی پێگەكەمان له ناوچەكه و مسۆگەركردنی بوون و ئامادەییمان لە سەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دەكەین. به كورتی، دەمانەوێت سەرەتاییەکی نوێ دەست پێ بكەینەوه".
مه‌سرور بارزانی زیاتر دیدگا فراوانه‌كه‌ی خۆی روونكردبوویه‌وه و نووسی بووی: "ئه‌ركی من ئەوەیە، له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا ، ئەو شێوازه بگۆڕم كه كاره‌كانی پێ ئەنجام دەدەین. رێگایەكی جیاواز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان دەخەمەڕوو، كه پشت به ده‌ستكه‌وته‌كانمان ده‌به‌ستێت و وه‌ڵامگۆی داینامیكییه‌تێكی جیهانی پێشكه‌وتووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی نووسیبووی: "کۆمەڵێک چاكسازی دەکەم كه ته‌واوی بواره خزمه‌تگوزارییه‌کان بگرێتەوە".
دوای ئه‌و سه‌ره‌تا روونه، ده‌رگای په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كان به رووی هه‌رێمدا زیاتر كرانه‌وه. هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیر، وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری وڵاتان، نوێنه‌ر، باڵیۆز، سه‌ركونسوڵی ده‌یان وڵاتی ناوچه‌كه و جیهان روویان له باڵه‌خانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی و تاوتوێكردنی پرسه‌كانی جێبایه‌خیان.
له نموونه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه شاندێك یان زیاتر له شاندێك، یاخود جارێك یاخود زیاتر له چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه ئه‌مانه‌ن: هه‌ر پێنج وڵاتی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له ئه‌وروپا هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا، یۆنان، كه‌نه‌دا، نه‌رویج، فنله‌ندا، پۆڵه‌ندا، سوید و به‌لجیكا و له ئاستی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له توركیا، ئێران، سعوودییه، لوبنان، هیندستان، و چه‌ندین وڵاتی دیكه. جگه له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه.
له ئاستی ناوخۆی عێراقیش، مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژێكی كوردستانیانه، له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه، رایگه‌یاندووه، هه‌موو قورساییه‌كی گفتوگۆ ده‌گوازنه‌وه بۆ به‌غدا، تا بتوانرێت به دانووستان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت.
له وتاره‌كه‌یدا، كه له واشنتن پۆست بڵاوكرایه‌وه، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاندبوو، "بۆ دووباره رێكخستنه‌وه و راگرتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كه له ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوو به‌رده‌وام له‌گرژیدا بووه، هه‌نگاوی پێویست ده‌گرمه‌به‌ر. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه هاوبه‌شی و پەیوەندییەکی بنیاتنه‌ر و هاوسه‌نگ و سه‌قامگیرمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت".
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، مه‌سرور بارزانی روویكرده به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق و زۆرێك له هێزه باڵاده‌سته سیاسییه‌كانی عێراق كۆبووه‌وه و ستراتیژی كوردستانی بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا خسته‌ڕوو.
له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ته‌واوی كابینه‌كانی حكومه‌تدا، هیچ كاتێك هه‌رێم هێنده‌ی ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م، دانووستانی چڕ و پڕی بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی زه‌وتكراو و وه‌رگرتنه‌وه‌ی قوتی خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا نه‌كردووه. له‌وه‌شدا حكومه‌ت چاوی له پشتیوانی و كۆمه‌كی جیهان بووه بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی له وتاره‌كه‌یدا روویكردبووه خۆرئاواییه‌كان و نووسیبووی: "ئێستا پێویستیمان به‌وه‌یه دۆسته‌كانمان، هاوكارمان بن له سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه."
له ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌مدا، به بێ ئه‌وه‌ی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری گشتی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا فه‌رامۆش بكات؛ مه‌سرور بارزانی له ئاستی هه‌رێمایه‌تی و جیهانی په‌ره‌ی به دیپلۆماسییه‌تی كوردستانیی داوه.
له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ ده‌ره‌وه، رۆژی 28ی تشرینی دووه‌می 2019 سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی توركیای كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبوویه‌وه. پێشتریش له هه‌ولێر چاوی به كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌وت و له سه‌رجه‌م په‌یامه‌كانیدا جه‌ختیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه راده‌كێشێت و دژی ئه‌وه‌یه خاكی هه‌رێم بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌كه به‌كاربهێنرێت.
له ئاستی ئه‌وروپا و جیهان
رۆژی 14 تا 16ی شوباتی 2020دا سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا كرد، له‌وێ زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا، ئێران، عێراق، فه‌ره‌نسا و كه‌نه‌دا ئه‌نجامدا. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بیش كۆبوویه‌وه و له باره‌ی پرسی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان گفتوگۆیان كرد.
دوای میونشن، سه‌رۆكی حكومه‌ت روویكرده ئیتاڵیا و وێڕای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، سه‌ردانی ڤاتیكانی كرد و رۆژی 19ی شوباتی 2020 له‌گه‌ڵ پاپا فرا‌نسیسی دووه‌م پاپای ڤاتیكان كۆبووه‌وه و به‌ناوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بانگهێشتی پاپای كرد بۆ سه‌ردانی هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها له حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵدا، مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی به‌لجیكای كرد و له برۆكسل له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ره‌وشی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد.
دواتر له 9ی تشرینی دووه‌می 2020 مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی هۆڵه‌ندای كرد و له لاهای له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه. له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵیشدا سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌لجیكا و یۆنانی كرد و له‌گه‌ڵیاندا پرسه جێ بایه‌خه‌كانی نێوان هه‌ردوولای تاوتوێكرد.
له ئاستی عه‌ره‌بیش
رۆژی یه‌كی ئازاری 2020، سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ دیداری شا عه‌بدوڵڵای پاشای ئوردن گه‌یشته عه‌مان. له‌وێ له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌می پادشای ئوردن كۆبووه‌وه و پێشتریش به یاوه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی ئیماراتی كردبوو.
هه‌موو سه‌ردان، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنی، دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی رۆژانه‌ی مه‌سرور بارزانی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیر، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، به‌رگری، نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و رێكخراوه جیهانییه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پیشانی ده‌دات، كه كابینه‌ی نۆیه‌م به روانگه و دنیابینییه‌كی نوێی سه‌رده‌میانه‌وه به رووی جیهاندا كراوه‌ته‌وه. ئه‌و به‌ڵێنه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له رێی په‌یام و كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه رۆژی 10ی ته‌مموزی 2019 به خه‌ڵكی كوردستانی راگه‌یاندبوو، له واقیعیشدا كاری بۆ ده‌كات و له ته‌مه‌نی دوو ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌مدا هه‌رێم به روانگه‌یه‌كی كوردستانیانه و نیشتمانییانه په‌یوه‌ندییه‌كانی له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه پێشخستووه.